ئاگاداری کۆڕی پرسە و سەرەخۆشی تێکۆشەری نەمر کاک حەمەرەسووڵ حەسەنپوور
کاروانی نەمرانی بزاڤی رزگاریخوازیمان رۆژ نیە تێکۆشەرێکی ڕێگای رزگاری و سەودا سەرێکی سەربەستی نیشتمان لە باوەش نەگرێ. ئەوجار مەڵۆزمەی مەرگ لە ساتە وەختێکی هەستیار دا تێکۆشەرێکی ناودار و کادرێکی بەوەجی ریزەکانی حیزبی لە داوێنی بنەماڵەی گەورەی دێموکرات رفاند و هەموومانی تووشی خەم و کەسەر کرد.
هاورێ کاک حەمەرەسووڵی حەسەنپوور سیمای ناسراوی زیاتر لە پێنج دەیەی جووڵانەوەی رزگاریخوازی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان پێشمەرگە و کادرو تێکۆشەری ریزەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەهۆی نەخۆشیەوە ماڵئاوایی لێکردین و درێژەدانی رێگای خەباتی بە هاورێیانی سپارد.
دوابەدوای هەواڵی کۆچی دوایی کاک حەمەڕەسووڵ حەسەنپوور و گەرانەوەی جگەرگۆشەکانی بۆ باشووری کوردستان نەمانتوانی لە کاتی خۆیدا کۆڕی پرسە و سەرەخۆشی و ڕێزلێنان لە پێنج دەیە خەبات و تێکۆشانی نەمر کاک حەمەرەسوول بەرێوەبەرین، هەر بۆیە لە ڕێگەی ئەم نوسینەوە ڕادەگەیێنین کە کۆڕێکی ڕێزگرتن و پرسە و سەرەخۆشی لە شاری لینشۆپینگ لە ڕێکەوتی ١٨ـ٠٦ـ٢٠١٦ لە ئادرەسی خوارەوە بەرێوە دەچێ.
کات و شوێنی ئادرەس
شەممە ڕێکەوتی ١٨ـ٠٦ـ٢٠١٦
کاتژمێر ١٢:٠٠ بۆ ١٥:٠٠
تەلەفوونی پەیوەندی:
شاهۆ حەسەنپوور: 0046708283873
کەماڵ حەسەنپوور: 0046700306635
ئادرەسی کۆڕی پرسە و سەرەخۆشی:
Mesopotamien Kulturcenter
Jägarvalsvägen 1
58422 Linköping
تێبینی: داوا لە دۆستان و ئاشنایانی ڕیگەی دوور دەکەین کە بۆ پێشگیری لە ڕووداوی هاتوچۆ دەتوانن لە ڕیگەی ئەم ژمارانەی سەرەوە، هاوخەمی خۆیان دەرببرن و زەحمەتی ڕێگای دوور نەخەنە سەرشانی خۆیان، بێشک ئێمە وەک بنەماڵەی نەمر کاک حەمەرەسووڵ هەست بە بەپەرۆشی یەکەیەکەی ئێوە ئازیزانی ڕیگای دوور دەکەین.
سوپاستان دەکەین.