بەشداری د. کوێستان گادانی نوێنەری یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستان لە کۆنگرەی سوسیالیست ئینترناسیۆنالی ژنان

سوسیالیست ئینترناسیۆنالی ژنان ٢١یەکەمین کۆنگرەی خۆی ئەمساڵ لە وڵاتی کۆلۆمبیا لە شاری کارتاگێنا لە رۆژانی ٢٥-٢٧ ی فێورییە دەگرێت. درووشمی کۆنگرە نابەرابەری رەگەزی ئەمرۆ لە جیهان، تێگەیشتن لە بەربەستەکان و کۆتایی هێنان بە نابەرابەری رەگەزی تا ساڵی ٢٠٣٠یە.

یەکەم رۆژی کاری کۆنگرە بە وتەکانی” وەفا حاجی” سەرۆکی سۆسیالیست ئینترناسۆنالی ژنان دەستی پێکرد و یەکەم تەوەری کۆبوونەوەی شواری سۆسیالیست ئینترناسیۆنالی ژنان بوو کە لەم کۆبوونەوەیەدا باسەکان بۆ کۆنگرە تاوتوێ کران. باسەکان بریتی بوون: لە پێشنیاری هێندێک ئاڵوگۆر لە پەیرەوی ناوخۆ و هەروەها لە سەرشێوەی هەڵبژاردن و ناساندنی بەربژێرەکان بۆ بەرێوبەری تازە و هێندێک پێشنیار و داخوازی دیکە کە قەرارە لە رۆژانی داهاتووی کاری کۆنگرەدا بخرێنە بەردەنگ.
جێگای ئاماژەیە کە نوێنەری ڕێکخراوی یەکیەتیی ژنان دێموکراتی کوردستان کە بریتین لە هاوڕێیان خاتوو کوێستان گادانی و هانا قادری، چالاکانە بەشداری باسەکان بوون. پێویست بە ئاماژەیە کە یەکێک لە باسە پێشنیار کراوەکانی بۆ کۆنگرە لە لایەن خاتوو کوێستان بۆ بەشی بەرێوبەریی داهاتوو، وەک پێشنیار درایە کۆنگرە بریتی بوو لە: بە پێی ئەهەمیەت و گرینگی رۆلی ژنان و جێگە و پێگەی ئەوان و هەروەها بە هۆی هەلومەرجی نالەباری چەندین ساڵەی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەراست، بۆ کار و تێکۆشانی زیاتر و بە مەبەستی کەمتر کردنی کێشەی ژنان لەم ناوچەیە، پێشنیار کرا کە بەشی ڕۆژهەڵاتی ناوراست لە بەشی مێدیترانە و قەوقاز( کە ئێستا هەموو لە یەک بەش و وەک یەک ناوچە بەرێوە دەچن) جیا بکرێتەوە و بۆ ئەوەی باشتر جەخت لە سەر کێشەکانی ئەم ناوچەیە بێت کە ژنانی کوردیش بە تایبەتی دەگرێتەوە. لە سەر ئەنجامی ئەم باسە و بابەتەکانی دیکەی کاری کۆنگرە لە ڕۆژانی داهاتوودا زیاتر ئاگاداری دەدرێت .
پێویستە بگودرێت کە لە کۆتایی کاری ئەمرۆدا لە لایەن خانەخوێ واتە رێکخراوی نەتەویی لیبرالی ژنانی کۆلۆمبیا ئێوارە خوانێکی پێک هاتبوو کە هەیئەتی نوێنەرایەتی یەکیەتیی ژنان، توانیان لەگەل چەندین کەس لە بەشداران و نوێنەرانی وڵاتانی جیهانی باسی پرس ژن بە گشتی و ژنانی کوردی بەتایبەتی بێننە بەر باس و ڕاوێژ.
وێنە و ڕاپۆرت: هانا قادری

ئاڵبۆمی وێنەکانی ڕۆژی یەکەمی کۆنگرە