ڕاپۆرتی ڕۆژی دووهەمی کۆنگرەی ژنانی سوسیال ئینتێرناسیۆناڵ

لە درێژەی کاری کۆنگرەی کۆنگرەی سۆسیالیست ئینترناسیۆنالی ژنان یەکشەمە ٢٦ی فێورییە کاتژمێر ٩ی بەیانی بە وتەکانی خانم ئارلێس کاسادۆ سێناتۆری کۆماریخوازانی کۆلومبیا و سەرۆکی کۆمیسیۆنی حقوقی بۆ یەکسانیخوازی رەگەزی دەستی پێکرد.بەرێزیان بە کورتی باسی

مێژووی ژنانی کۆلۆمبیای کرد لەگەل ئەوەیدا کە پێیان وایە ئێستاش زۆر کار ماوە بیکەن

بۆ یەکسانی رەگەزی بەڵام تێکۆشان و هەوڵی ژنانی ئەم وڵاتەی بەرز نرخاند و لەو بروایەدابوون کە بە رێفورم کرد و دێمۆکراتیزە کردن کۆمەڵگا دەتواندرێ ژنان زیاتر لە دەسەڵات و ناوەندی بریار دان نیزک ببنەوە وپێیان وابوو کە ئێستاش بەربەستی زۆر لە سەر رێگایان هەیە بەڵام خۆش بینن بە پێشکەوتنی زیاتر لە داهاتوویەکی نیزیکدا.
وتار بێژی دووهەم خانم ئۆلگا لوسیا وێلاسکوێز کە وتەبێژ و ئەندامی کۆنگرەی کۆماریخوازانی کۆلۆمبیایە: خانم وێلاسکوێز باسی لە گرفت و بەربەستی ژنان بۆ ناوەندی بریاردان کرد لە وڵاتەکەی خۆی و ئاماژەیان بە ئەوە کرد کە دە گەڵ ئەوەی ژنانی وڵاتەکەی بە رێژەی ٥٢% بەشداری ئینتخاباتەکان دەبن بەڵام هەر ئەو ژنانە دەنگ دەدەن بە پیاوان و بەرەو دەسەڵاتیان بەرێ دەکەن و لە دوایەشدا گلەیی لە ژنانی سیاسەتمەدار دەکەن کە بۆچی لە ناوەندی بریارداندا تەئسیر گوزار نابن. بەرێزیان پێیان وابوو کە ژنان لە وڵاتکەی ئەو حەقی دەنگدانیان هەیە بەلڵم دەنگی خۆیان بۆ پیاوانی سیاسەتمەدار تەرخان کردووە و ئەوەشی بە هۆکارێکی سەرکی زانی لە هەبوونی رێژەی کەمی ژن لە ناوەندی دەسەڵاتدا و پێیان وابوو کە دەبێ ژنانی وڵاتەکەی لە فورسەتەکان کەڵک وەربگرن و بیر لە داهاتووی خۆیان و نەوەی دوای خۆیان بکەنەوە و ژنان زیاتر بە شداری دەسەڵات بکەن.
دوای ئەم بەشە، پانێلی یەکەم لە ژێر ناوی نابەرابەری رەگەزی، خوێندەواری و توانامەندسازی ژنان دەستی پێکرد . کە لەم پانێلەدا پیا لۆکاتێلی (ئیتالیا)، هادیزاتۆ ئۆسەینی یاکۆبا ( نیجێریە) و د. کوێستان گادانی(کوردستان-ئێران) باسەکانی خۆیان پێشکەش کرد. جێگای ئاماژەیە کە باسەکەی خاتوو کوێستان لە ژێر ناوی” شۆرشێکی ناتەواو بۆ گەیشن بە مافی یەکسانی رەگەزی” زۆر بەشی لە خۆی گرتبوو کە بریتیی بوون لە: کورتەیەک لە پێناسەی نایەکسانی رەگەزی بە گشتی و لێکدانەوەی ئەم دەستەواژەیە و روانینی جیاواز بۆ ئەم چەمکە لە کوردستان، هۆکارەکانی نایەکسانی رەگەزی کە رەنگ بێت بۆ زۆربەی وڵاتەکان یەک بن بەڵام لەم نێوەدا بەرێزیان ئاماژەی تایبەتیان کرد بە هۆکاری سیاسی، ئابوری ، زمانی دایک و خوێندەواری ولێکگرێدانی ئەم هۆکارانە و تەئسیر ئەم پارامێترانە لە سەر ژنی کورد کە لە کۆمەڵگای کوردەواریدا زیاترە و رووبەرووبوونەوەی لەگەڵ ئەم کێشانە و چارەسەریان لە رۆژهەڵاتی ناوەراست و کوردستان بە گشتی و کوردستانی ئێران بە تایبەتی دژوارترە. بەشی دووهەمی باسی نوێنەری یەکیەتیی ژنان بریتی بوو لە داهاتوو و بەستێنەکانی سەر رێگا بۆ توانامەندسازی و خوێندەواری ژنان لە کوردستان. بەرێزیان لەگەڵ ئەوەی چالاکی و دەسکەتەکانی ژنانی کوردی بە گشتی و یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی لە ئاستە جواروجۆرەکانی مەیدانی خەبات هێنایە بەر باس و بەرز نرخاندنی، هاوکات ئێشارەی بە زۆر لەو کێشانە کرد کە بەرۆکی ژنی کوردی گرتووە و رێژەی لە زیادبوونیش دایە بۆ نموونە، کەمی ژن لە ناوەندی دەسەڵات و بریارداندا، پیاوسالاری و روخساری پیاوانەی بە کۆرو کۆبونەوە سیاسیەکان و دیار نەبوونی ژنان، توند وتیژی دژ بە ژنان، زیندانی کردنی ژنان، ئەسید پاشی و بەردباران کردن و وەزعی ژنانی پەنابەری کەمپپەکان لە ئوروپا و ناوەندەکانی و هەوڵێکی زۆری خۆکوشتن بە تایبەت خۆ سوتاندنی ژنان کە لە کوردستانی ئێران، بە تایبەت کە لە شارەکانی ئیلام و کرمانشاە رێژەی زیاتری هەیە. جێگای ئاماژەیە کە هەر لەو پەیوەندیەدا لە لایەن نوێنەری یەکیەتیی ژنانی دێموکرات قەتعنامەیەکی پێشنیاری کە پێکهاتووە لە ١٠ خاڵ بۆ مەحکووم کردن و زەخت کردنە سەر کۆماری ئیسلامی ئێران کە زیاتر خۆ بەو پرسە ماندوو بکات و ئەهەمیەتی زیاتر بدات بەم کێشەیە، پێشکەش بە کۆنگرە کرا کە بخرێتە بەر دەنگدان. لە کۆتایی باسەکەیدا دکتور کوێستان ئاماژەی بە ئەوە کرد کە توانامەندسازی ژنان و خوێندەواری بە تەنیا ناتوانی نایەکسانی رەگەزیی لە کوردستان لە بەین بەرێت، بۆ دەستەبەر کردنی یەکسانی خوازی رەگەزی پەیوەندی پتەو و زانیاری ، مەیدانی کار و پشتیوانی کۆمەڵگا و دام‌و دەزگای دەسەڵاتداری دەویت. بەرێزیان وێرای داوای هاوکاری لە ئاستی نێودەوڵەتی لە رێگای سۆسیالیست ئینترناشیۆنالی ژنان لە هەموو رێکخراوە دەستەخۆشکەکانی کرد و ئاماژەیان بە ئەوەش کرد کە دە گەڵ ئەوەی کەمپینەکانی بۆ ماوەیەکی کورت کاریگەری خۆیان هەیە و رێژەی توند و تیژی و فەزای کاتی بۆ ماوەیەک دەگۆرێت بەڵام ئێمە ژنان بە گشتی و ژنی کورد نابێ بە هێنانە خواری رێژەی( تعداد) قەناعەت بکەین بەڵکوو دەبێ لە کێشە و هۆکارە شاردراوەکان بگەرێین و چارە ی ئەوانە بکەین بۆ ئەوەی بتوانیین ژنی بە توانا و یەکسانی رەگەزی تا سالی ٢٠٣٠ دەستەبەر بکەین.
دوای ئەم پانێلە بەشداران بە پرسیار چالاکانە بەشداریان لە باسەکاندا کرد و دوای وڵامی پرسیارەکان، بەرێز لویس ئایلا سکرتێری گشتی سۆسایالیست ئینترنسیۆنال چەند وتەیەکی پێشکەش کرد لە سەر هەل و مەرجێ ئێستای جیهان بە گشتی و و پەیوەندی نێوان سۆسیالیستی ئینترناسیۆنال و سۆسیالیسی ئینترناسیۆنالی ژنان و باسی هاوکاری زیاتر لەگەڵ یەکتر و پێویستی پشتیوانی زیاتر و یەکگرتوویی ئەم دوو رێکخراوە نێودەوڵەتی‌یە بە ئەرکێکی هەنووکەیی و پێویست زانی لە هەل و مەرجی ئێستای جیهاندا.
پانیلی دووهەم لە ژێر ناوی کۆتایی هێنان بە توند و تیژی و کار کردن بە کردەوە بۆ ئاشتی و پێشکەوتن بە پێشکەش کردنی بابەتی بەرێزان چانتال کامبیوا ( کامێرون)، ناتالیا (روسیا) و هێللا بن یوسێف(تونیس)کە هەر یەکیان پێکهاتبوو لە باسێک لە سەر توندو تێژی لە وڵاتی خۆیان. بەرنگار بوون لە رێگای دام و دەزگای دەوڵەتی و هوشیاری ژنان لە مافەکانی خۆیان و نەخش و رۆلی رێکخراوە سینفی و حقوقیەکانیان بەرز نرخاند.

پانێلی سێهەم : لە م پانێلەدا ئاڵوگۆری پێشنیار کراو لە ئایینامەی کاری بەریوبەریی رێکخراوە و هەروەها پەیرەوی ناوخۆی رێکخراوی سۆسیالیست ئینترانسیونالی ژنان خرایە بەردەنگدان و دوای کۆتایی ئەم بەشە دەستی بەریوبەری تازە هەڵبژێردان. کە خاتوو وەفا حاجی خەڵکی مەراکیش بۆ جاری دووهەم وەک پرێزیدێنتی رێکخراوەی سۆسیالیست ئینترناسوینالی ژنان دەنگی هێناوە و خاتۆو هیلال دوکوزکان لە پارتی کۆماری گەلی تورکیە بۆ بەشی میدیتەرانە و رۆژهەڵاتی ناوەراست وەک بەرپرسی ئەم بەشە هەڵبژێردان.
پێویست بە ئاماژەیە کە ئەو کۆنگرە درێژەی هەیە و ئێمە هەوڵ دەدەین لە هەواڵەکانی داهاتوو دا ئاگاداری زیاتر بخەینە بەر دیدی خوێنەرانی بەرێز.

نوێنەرایەتی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستان- کۆنگرەی ژنانی ئینتێرناسیۆناڵی سوسیالیست

ئاڵبۆمی وێنەکانی ڕۆژی دووهەمی کۆنگرە