فه‌رمانده‌یه‌کی پێشووی حیزبی دێموکراتی کوردستان له ناوچه‌ی ره‌به‌ت کۆچی دوایی کرد. ئه‌حمه‌د مه‌كڵاوه‌یی
به‌داخه‌وه رۆژی ٠٨ ـ ١٢ ـ ١٣٩٥ی هه‌تاوی به‌رامبه‌ر به ٢٦ ـ ٠٢ ـ ٢٠١٧ی زائینی تێکۆشه‌ر و پێشمه‌رگه و فه‌رمانده‌ریی به توانای پێشووی حیزبی دێموکراتی کوردستان، کاک سه‌ید ئه‌حمه‌دی حوسێنی ناسراو به سه‌ید ئه‌حمه‌دی پاشبه‌ردی، به هۆی نه‌خۆشی کۆچی دوایی کرد.
کاک سه‌ید ئه‌حمه‌د که که‌سێک نیشتمانپه‌روه‌رو گه‌لدۆست بوو و له بنه‌ماڵه‌یه‌کی نیشتمانپه‌روه‌ر له دایک ببوو، له ساڵه‌کانی ١٣٤٦و ١٣٤٧له کاتی تێکۆشانی پێشمه‌رگه‌کانی حیزبی دێموکراتی کوردستان دا پێوه‌ندی به ته‌شکیلاتی حیزبه‌وه ده‌کات و ده‌بێته خۆشه‌ویستی کادر و پێشمه‌رگه‌کان.
پاش تێکشکانی جووڵانه‌وه‌که‌ی ١٣٤٦ و١٣٤٧ی هه‌تاویش له نهێنی دا واز له كاری نیشتمانپه‌روه‌ری ناهێنێ و هه‌ر وه‌ك رابردووی وه‌فادار به حیزبه‌که‌ی ده‌مێنێته‌وه و له گه‌ڵ سه‌ر هه‌ڵدانی شۆڕشی گه‌لانی ئێران له ١٣٥٧ی هه‌تاوی دا، روو ده‌کاته مه‌یدانی تێکۆشان و به دژی رێژیمی شا له خۆپێشاندانه‌کان دا به‌شداری ده‌کات.
له گه‌ڵ سه‌ر که‌وتنی شۆڕش و راگه‌یاندنی تێکۆشانی ئاشکرای حیزبی دێموکراتی کوردستان دا، چه‌کی پێشمه‌رگایه‌تی کرده شان و زۆر بوێرانه رووی له مه‌یدانی خه بات و تێکۆشان کرد که به هۆی لێهاتوویی به‌ر پرسایه‌تیه‌کانی فه‌رمانده‌ریه‌کانی سه‌ر ده‌سته و سه‌ر لکی، له لكی دووی هێزی مینه‌شه‌می ئه‌و كات دا له ناوچه کاڵه شینی ره‌به‌تی پێ سپێردران که زۆر به سه‌ر که‌وتوویی به‌رێوه‌ی بردن و سه‌دان زه‌بری به ژان و قورسی له هێزه‌کانی به ناو کۆماری ئیسلامی وه‌شاندن که به‌و هۆیانه‌وه‌ش زیاترله رابردووی له ناو کادر و پێشمه‌رگه‌کان و خه‌ڵکی ناوچه دا خۆشه‌ویست بوو.
کاک سه‌ید ئه‌حمه‌د قه‌ت ماندووبوونی نه‌ده‌ناسی و بۆ هه‌موو کار‌و بارێکی حیزبه‌که‌ی ، که پێی ده‌سپارد ئاماده و گیان له سه‌ر ده‌ست بوو، هه‌موو ناوچه‌کان کوردستان هه‌ر له شیماله‌وه بگره تا ناوه‌ند و جنووبی کوردستان چوو بوو، قاره‌مانه‌تی تێدا خوڵقاندبوون .
هه‌موو کوردستانی خۆشده‌ویست، فه‌رقی به‌و پارچه و ئه‌و پارچه‌ی كوردستانی دابه‌شكراومان نه‌ده‌کرد، تا له نێو ریزه‌کانی حیزب دا بوو که‌مته‌ر خه‌می نه‌کرد و ئه‌وه‌ی له ده‌ستی هات بۆ حیزب و نه‌ته‌وه‌که‌ی کردی وله ماوه‌ی پێشمه‌رگایه‌تی چندین جار به سه‌ختی بریندار بوو که جارێکیان به هۆی ئه‌وه برینه سه‌خته‌یه‌وه ده ستێکی له ده‌ست دا و فه‌له‌ج ببوو، دوایش که به هێندێ هۆ چۆوه ناوخۆی وڵات، حیزبه‌که‌ی فه‌رامۆش نه‌کرد و هه‌میشیه له گوندی پاشبه‌رد که ده‌چووینه سه ر دانی ماچی ده‌کردین وله بارودۆخی حیزبه‌که‌ی ده‌پرسی و بۆ شه‌هیده‌کان و دووری حیزبه‌که‌ی له وڵات، ده‌گریا و ئاخی ساردی هه‌ڵده‌کێشان .
له‌و ساڵانه‌ی دوایش دا که نه‌ده‌چووینه‌وه بۆ ناوخۆی وڵات، هه‌میشه به که‌سه خۆشه‌ویسته‌کانمان دا که سه‌ردانیان کردووین له پێشمه‌رگه‌کان و حیزبه‌که‌ی ده‌پرسی و، دایم چاوه‌روانی ئاڵوگۆڕ بوو که، که‌ی رۆژێ دێت حیزبه‌که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه ناوخۆی وڵات و به ئاواتی خۆی ده‌گات و بۆ جارێکتر چاوی به کۆنه هاوڕێکانی ده‌که‌وێته‌وه، به‌ڵام داخه‌که‌م ئه‌م ئاواته‌ی نه‌هاته دی و، وه‌ک له سه‌ره‌وه باسم لێکرد، رۆژی ٠٨ ـ ١٢ ـ ١٣٩٥ی هه‌تاوی به هۆی نه‌خۆشی کۆچی دوای کرد و هه‌موو ئاواته‌کانی که له سه‌ر که‌وتنی نه‌ته‌وه‌که‌ی دا خولاسه ببوونه‌وه بردنه ژێر گڵ.
به‌لێ، که هه‌واڵی کۆچی دوایی سه‌ید ئه‌حمه‌دی پاشبه‌ردی، له ناوچه‌ی ره‌به‌ت دا بڵاو بۆوه، خه‌ڵک ده‌ستیان بۆ له ئه‌ژنۆ دا‌و ، بۆی گریان، كێوی برایم جه‌لاڵ به‌و هه‌موو به‌رزی خۆیه‌وه له ئاست خۆڕاگری سه‌ید ئه‌حمه‌د، به‌ره‌و گوندی گاکوژه و، چۆمی که‌ڵوێ، سه‌ری نه‌وی کردوو، سوجده‌ی بۆ رووحی پاکی برد.
دوێنێ ئێوارێ، كه هه‌واڵی كۆچی دوایی سه‌ید ئه‌حمه‌د بڵاو بۆوه، لووتكی گردئێسترو، به‌رده‌زه‌رد ، خاڵه‌باد ، گۆم وشتر ، چوار به‌رده‌و، هه‌لالاوێ ، نێوكێل ، فێره‌گ ، سپی رێز، پانه‌سه‌ر ، دووسه‌ر، بانگیان له خه‌ڵكی مه‌ڵبه‌نده‌كانیان ده‌كردو، سینگی خۆیان وه‌ك شاشه‌ی ته‌له‌فیزیۆن به‌ره‌و خه‌ڵكی ناوچه‌كانی سه‌رده‌شت و ره‌به‌ت و میراوێ و … كرده‌وه وبیره‌وه‌ری شه‌ڕگه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی هێزی مینه‌شه‌میان له ئه‌و دیواو ئه‌و دیوی خۆیان كه سه‌ید ئه‌حمه‌د فه‌رماندیی تێدا ده‌كردن و دوژمنیان به چۆكدا هێنا بوو، نیشان ده‌دان كه چۆ سه‌ید ئه‌حمه‌د و پێشمه‌رگه‌كان دێت و ده‌چوون ودوژمن ئه‌سیری ده‌ست به هێزیان بوون.
دوێنێ ئێواری، كاتێك كاڵه‌شین ره‌شی پۆشی، مایندۆش، چیا‌و، مه‌یدان چۆغه ، به‌رده‌كوڕ، ته‌رخان ، به‌نده‌نی جاتراوێ و بازگر، بۆ رێزگرتن له سه‌ید ئه‌حمه‌دی پارێزه‌ریان، تێكرا سروودی غه‌مین و نیشتمانپه‌روه‌ری كوره ده‌نگخۆش و شه‌هید له خاك خه‌وتووه‌كان نێو سینگی خۆیان بۆ لێدایه‌وه، به سه‌ری گۆمێیان گوت: له ئاست كۆچی دوایی فه‌رمانده پیر و كۆچ كردوه‌كه‌ی دێموكرات ، سه‌رت نه‌وی كه تا رووحی پاكی به سه‌ر لوتكه‌ی تۆ دا، به‌ره‌و ماڵی خوا به‌رێ كه‌وێ.
ئه‌حمه‌د مه‌كڵاوه‌یی