سەردەشت. چەند کۆپلەیەکی ئاهێکی درێژ/ پەیمان مێهدیزادە
لە گەنجیەتی
بنەوپاڵەوە …، نەمدیتی
ئێستێ
لەو دوورە … پیری
چەند نزیکتم
ئەوە: حوسێن، عایشە، گوڵێ، ئەحمەد، قادر، …
تێکەڵتم … تێکەڵ
یەكێ لە دانیشتوانت …
لە تۆدا دەژیم
– وا هەیە
لە سیری هەناسەتدا
خەریکە دەخنکێم
ئەوەندەی دەس دە تینتینۆکەم نێ
– هەشە
دەگەڵ خەمی چاوانت
هەڵم هەڵم دەچینە سەر و
لە هەورێکدا نیشتەجێ دەبین
کە با
لە ” گردە سوور”ی وەردەگرێ و
لە سەر بەرزترین ” بڵفەت ” ی دادەنێ،
لەو سەرەوە
ئەوەندەی دە فیکری ئاکامی باراندا دەبین
نیو هێندە
بیر لە هەلا هەلا بوون ناکەینەوە …
واش هەیە
لە ” سێو ”
هەمان لەززەتی تێکەڵی و ئیقیلاب
هێند ورد دەبمەوە
ئەونە تێیدەفکرم
بەڵکوو منیش
گڕە سووتێنەرەکانی ببینم و
ئیمان بێنم
میوەیەکی جەهەننەمییە،
هێندە لێی ڕادەمێنم
ئەوهندەی دەچمە نێو
بەڵکە منیش ئەرخەیان بم
” کۆپی “یەکی ئەم زەوییە نییە و
لە بەر کەللـەی بەغدایێ هەڵگیراوەتەوە …