ئاگاداری کۆڕی پرسە و سەرەخۆشی دایکی ئازیزمان ڕەوانشاد نوشابە ڕەجەبی لە دەرەوەی وڵات
هەروەک ئاگادارن دایکی ئازیزمان دوای ماوەیەک نەخۆشی بۆ هەمیشە ماڵئاوایی لێکردین و بە کۆچی دوایی خۆیی هەموومانی خەفەتبار کرد.
مەرگی ئەو دایکە جەرگ سووتاو و مەزنە، شەپۆلێک لە هاودەردی لە نەخۆی کوردستان بە تایبەت شاری سەقز و لە نێو دۆستان و ئاشنایانی تاراوگە بە دواوە بوو.
ئێمە وێرای سوپاس و پێزانین، ئاگاداری هەموو خۆشەویستان لە سوئێد و بە تایبەتیش شاری لینشۆپینگ دەکەینەوە کە کۆڕێکی ڕێزلێنان لە ساری لینشۆپینگ لە ئادرەس و ڕێکەوتی خوارەوە پێکدەهێنین.
ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٠٧ ـ ٠١ ـ ٢٠١٨
کاتژمێر ١٢:٠٠ تا ١٨:٠٠ ی دوانیوەرۆ
ئادرەس : Vidingsjö / Aftongatan 98 Linköping
بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر تکایە پەیوەندی بەو ژمارەی خوارەوە بکەن.
0762683023
لەگەڵ ڕێزمان بنەماڵەکانی حامیدی و ڕەجەبی
بە بۆنەی کۆچی دوایی دایە نوشابە ڕەجەبی لە ناخی دڵەوە سەرەخۆشی لە ئەندامانی بنەماڵەی بەرێزیان بە گشتی و بە بنەماڵەکانی حامیدی و ڕەجەبی بە تایبەتی دەکەم و خۆم بە شەریکی خەمیان دەزانم.
ماڵپەری گیارەنگ
حەمەرەسووڵ کەریمی