بڵێسەی ئاگر.. دایکی سۆلاڤ

سڵاوت لێبێ کوردستان ئەی نیشتمانی دێرینم
سڵاو لە گيانی شەهیدانت، خاکی پیرۆز و شیرینم
خوێنی رژاوی نەوەکەت، پێشێلیان کرد دوژمنانت
تەقە و ناڵە و گڕی (بۆمبا) ئاگری بەردا لە گیانت

* * * * * * * * * *
ئەو ئاگرەی لە تۆ بەربوو، منی سوتان تەوژمەکەی
هەتا یەت کڵپە ئەسێنێ، بەرزتر ئەبێ بڵێسەکەی
* * * * * * * * * *
منیش بەڵێنێکم داوە، هەتا دواکاتی ژیانم
بۆ تۆ بژیم بۆ تۆ بمرم، رامگەیان بە رۆڵەکانم
* * * * * * * * * *
تێکۆشەربن رێ ووننەکەن، پێشمەرگەبن لە رێگاتا
بۆ ئازادی و ئاسودەیت، یەک یەک ملیان بکەن بە پەتا
* * * * * * * * * *
زڕەی زنجیر و پێوەندیان، ئاوازێک بێ بۆ هۆشیاری
بۆ بەرەی نوێ و چرۆی تازە، رزگاری بکەن بە دياری
* * * * * * * * * *
شانازی یە لە لای ئێمە، قوربانی ئەدەین هەموو کات
تا سەربەستیمان نەسێنین، لا نادەین لە رێگای خەبات
* * * * * * * * * *
ئەوسا لەسەر لوتکەی چیا و لە قەد پاڵی کەژ و کێوان
بە پێنووسی یەکگرتنمان بە خوێن ئەنووسین کوردستان
بە خوێن ئەنووسین کوردستان
دایکی سۆلاڤ/ سوید