ئاگاداری کۆمیتەی حدک بۆ سمیناری ١٠ی خاکەلێوە لە وڵاتی دانمارک
کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە وڵاتی دانمارک، بە بۆنەی ١٠خاکەلێوەی ڕۆژی لە سێدارنی پێشەوا قازی محەممەد و هاوڕێیانی کە بە ڕۆژی شەهیدانی کوردستان ناودێر کراوە، لە شاری غوسکیلدە سمینارێک بۆ بەڕێز مستەفا شەڵماشی ئەندامی دەفتەری سیاسی و بەرپرسی کومیتەی بەڕێوەبەری حیزبی دیموکراتی کوردستان لە دەرەوە وڵات پێک دێنێ.
تەوەرەی سەرەکی سمینارەکە تەرخان دەکرێ بۆ باس لە سەر گۆڕانکارییەکانی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئێران و کوردستان بە گشتی.
بەشداریتان نیشانەی وەفاداریتانە بە ڕێبازی پێشەوا و هەموو شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری کوردستان.
کات: ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی 31-3-2018
کاتژمێر 14.30 خوڵەک
شوێن: Stændertovet 1 4000 Rokilde