ئاگاداری کۆمیتەی حدک بۆ سمیناری ١٠ی خاکەلێوە لە وڵاتی سویس
ئاگاداری سمیناری ١٠ی خاکەلێوە لە وڵاتی سویس، بە بەشداری هاوڕێ سەعید بیگزادە ئەندامی ڕێبەری حدک . بە بۆنەی ١٠ی خاکەلێوە، ٧١هەمین ساڵڕۆژی لە سێدارەدانی پێشەوای مەزنی گەلی کورد قازی محەممەد و هاوڕێیانی لە لایەن حکومەتی ڕوخاوی پاشایەتیەوە، کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە وڵاتی سویس ڕێوڕەسمێک بۆ ڕێزگرتن لە یاد و ناوی شەهیدانی ١٠ خاکەلێوە، بە بەشداری هاوڕێ سەعید بەگزادە ئەندامی ڕێبەری و بەرپرسی تەشکیلاتی حیزب لە دەرەوەی وڵات ڕێکدەخات.
بەشداریتان نیشانەی وەفاداریتانە بە خوێنی شەهیدان و لە سەرووی هەموویانەوە پێشەوا قازی محەمەد و هاوڕێیانی.
ڕێکەوت: شەممە 31-03-2018
کاتژمێر: 14 بۆ 16
شوێن: Lindenstrasse 24 , 2540 Grenchen
بۆ زانیاری زیاتر بڕوانە پۆستێری ئامادە کراو،