کاروان. جەلال مەلەکشا
کاروان ، کاروان … کێ نوستووە، کێ بێدارە؟
ئه‌م ڕێگایه‌ی پێدا دەچن…
هه‌ر ڕێگا کۆنه‌که‌ی پارە!
دەور و به‌رتان گورگە لوورە،
چه‌قڵ کاسه‌ی سه‌ر و گۆشتی دڵتان ئه‌خوات ئه‌وەندە تاریکی چڕە،
جندۆکه کۆرپه‌تان دەدزێ، پێ نازانن!
چاوتان له ناو تاریکیدا تا ئه‌م خوارە هه‌ته‌ر ناکات!
بیرتان ئاسمانێکی ته‌سکه هێندە به‌رچاوتان تاریکه نازانن ڕۆژ له ئاسۆی کام پێدەشته‌وە سه‌ر هه‌ڵدێنێ.
هه‌ر به ته‌شیه کۆنه‌که‌تان دەیڕێسن و له بیری نوێ سڵ و سرکن…
هه‌ر ئه‌ڕۆن و هه‌ر به ناخی قووڵی زوڵمه‌تا ڕۆ دەچن!
چراکانیش کز ئه‌سووتێن هێندێ چراش چاوی گورگن!
کاروان… کاروان! هۆ کاروانی سه‌ر لێشێواو!
له شه‌وگاری ئه‌نگوستەچاو گۆچانی شک دەلاقه‌یه‌ک ناکاته‌وە!
مه‌شغه‌ڵ مه‌شغه‌ڵ……
مه‌شغه‌ڵی بیر، چرای ئه‌ندیشه‌تان هه‌ڵکه‌ن
ڕێگا و ڕەوتێ هه‌نگاوەکانتان بگۆڕن
ئه‌م ڕێگایه پێدا دەڕۆن زۆر کاروانی پێدا ڕۆیی و نه‌هاته‌وە کاروان،
کاروان…! بۆ کوێ ئەڕۆن؟!
ئه‌م هه‌ورازەی وەک مێرووله پێدا ڕێکچه‌تان به‌ستووە دەتانباته هه‌ڵدێرەکه‌ی ساڵی پێشوو ئه‌و بنارەش وا به ئێسک و کاسه‌ی سه‌رتان داپۆشراوە،
دەگاته‌وە به‌فرەچاڵی کلیله‌ی ڕندوو
کاروان… کاروان! ڕێگای تازە بدۆزنه‌وە.
جەڵال مەلکشا