خۆپێشاندان: ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران لە لەندەن
لە ٣٠ ساڵەی تێرۆری دوکتور عەبدولرەحمان قاسملوو و کاک عەبدوڵڵا قادری ئازەر له‌لایه‌ن دیپڵۆمات-تێرۆریسته‌کانی کۆماری ئیسلامیی ئێران له ڤیه‌ن، بۆ رێزگرتن له یاد و بیره‌وه‌ریی ئه‌و رێبه‌ره مه‌زنه‌ی کورد و ریسوا کردنی رێژیمی کۆماری ئیسلامی، ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران لە لەندەن لەبەردەم بالوێزخانەی کۆماری تیرۆریستی کۆماری ئیسلامی خۆپێشاندانێك رێك دەخات.
بەشداریتان لەم خۆپێشاندانە نیشانەی ڕێز و وەفایە بۆ شه‌هید دوکتور قاسملوو و هاوپێوه‌ندییه له‌گه‌ڵ خه‌باتی گه‌لی کورد له رۆژهەڵاتی کوردستان.
ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران
رێكەوت: ١٥ جولای ٢٠١٩
ناونیشان:
Embassy of The Islamic Republic of Iran
16 Princes Gate, Knightsbridge,
London SW7 1PT
جێگای ئاماژەیە کە دوای کۆتایی ئەم خۆپێشاندانە، هەموومان پێکەوە دەرۆین بەرەو بالوێزخانەی ئوتریش لەلەندن لەم ناونیشانەی خوارەوە:
Embassy of Austria
18 Belgrave Mews W, Belgravia,
London SW1X 8HU