لە ٣٠ ساڵه‌ی شه‌هیدانی وییه‌ن دا با لە گۆرستانی پێرلاشێز کۆببینەوە

هاونیشتمانانی خۆشەویست!
رۆژی شەممە ۱۳ جولای، رێک سی ساڵ بەسەر تێرۆری رێبەری خۆشەویست و کارامەی میللەتەکەمان، دوکتور قاسملوو و هاورێیانیدا تێدەپەرێ. ۳٠ ساڵ بەر لە ئێستا سەرانی کۆماری ئیسلامی ئێران، بە مەبەستی کپ کردن و شکاندنی خەباتی حەقخوازانەی میللەتەکەمان، بەهێزترین رێبەری ئێمەیان لەسەر مێزی وت وێژ شەهید کرد. دەگەڵ ئەوەی کە شەهید کردنی قاسملوو و هاورێیانی زەبرێکی گران بوو،لە بزوتنەوەی کورد درا، بەلام ئاڵای خەباتمان هەر دەشەکێتەوە و تا وەدی هێنانی ئامانجەکانی قاسملوو و هەموو شەهیدانی رێگای رزگاری ،بەردەوام دەبێ. ئەگەر شەهید قاسملوو وەک سکرتێری حیزبی دێمۆکرات شەهید کرا، ئێستا سیمبول و هێمای رزگاری هەموو کوردە. ئەورۆ ناوەرۆک و ماهیەتی کۆماری ئیسلامی و رێبەرانی، زۆر لەجاران باشتر بۆ جیهانیان ناسراون و، دەرەتانێکی باشتر بۆ دەرخستنی سیاسەت و کردەوە دژی ئینسانیەکانی ئەم حکومەتە پێک هاتوە. بۆیەش هەموومان دەو رۆژەدا لە پێرلاشێزی پاریس کۆدەبینەوە،دەگەل رێبەرانی میللەتەکەمان پەیمانی وەفا و درێژەی رێگایان نوێ دەکەینەوە.

b_300_220_16777215_00_images_AGADARI_perlashez.jpgهەرچەند زەمان تێپەرێ، لەسەر داواکانی قاسملوو و هاورێیانی، سورتردەبین.

بەشداریتان، نیشانەی وەفا، ئەمەگناسی و ماف ویستیتانە

بەرز و بەرێز بێ یادی شەهیدانی وییەن

نەمان و سەرشۆری بۆ تێرۆریستان

دیدارمان شەممە ۱۳ی جولای لە پێرلاشیز، مەزاری شەهیدان، کاتژمێر ٢ی پاشنیوەرۆ.

کۆمیتەی یادی ٣٠ ساڵه‌ی شه‌هیدانی وییه‌ن