كورتە‌ باسی ئە‌وینێكی دوور و درێژ

لە دیواری فەیسبووکی کاک قادر وریا وەرگیراوە.
(ئەم شاعیرە شەمێکی پڕنوورە لە نێو تاریکیی زۆر لە ئەدیبە بێدەنگ و بێهەڵوێستەکانی ئەمڕۆدا):

كوا دە‌ریدە‌بڕێ بە‌فر ـ قووڵایی مە‌ودای كورتە‌باس؟
لێی دە‌شێوێ چی مە‌لی داودۆزە،‌‌ ھە‌ودای كورتە‌باس

من لە‌ بە‌ستێنی گڕ و دۆزە‌خ خە‌ریكی چینە‌ بووم
تاكوو دوورگە‌ی روونی جوانیم دی، بە‌ مانای كورتە‌باس

ھە‌ر شە‌قام بوو، پڕ لە‌ لە‌تری شە‌و ، لە‌ كە‌ڵبە‌ی بوومە‌لێڵ
ناكرێ شە‌رحی تە‌می، ئیللا بە‌یاسای كورتە‌باس

زام ئە‌گە‌ر ھاوڕێی لە‌ مێژینە‌م نە‌با و ترسی وڵات
سە‌ربە‌خۆ چاوم دە‌كردە‌ پردی دە‌ریای كورتە‌باس

كووچە‌یە‌ك واژە‌م، بە‌ ناوی یە‌ك نیگای تۆوە‌ وە‌ری
دە‌فتە‌رێك فرمێسكی سوورم، كردە‌ جێگای كورتە‌باس

خۆزگە‌ لە‌و بە‌ندە‌ی كە‌ دیواری لە‌ خە‌ونم دا دە‌مرد
ھە‌ڵدە‌ھات خۆری بە‌ تینی ـپیاوی تە‌نیای ـ كورتە‌باس

شێعری گە‌ل بوو، سە‌نگە‌ری ئە‌و شۆڕە‌ سوارانە‌ی كە‌ ـ سێ ـ
دارە‌ ـ كردوونی بە‌ سە‌ردێڕی بە‌ واتای كورتە‌باس

كورتە‌ وە‌رزی گورگ و ساڵی دۆزە‌خ و رۆژی برین
بە‌رزە‌ شێعری خوێن و دە‌نگی باڵي زانای كورتە‌باس

شیعر.. رابوون رۆژهەڵات