هێرشی توركیاوچڵكاوخۆرو دوژمنان، ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب
له گه‌ل هێرشه درندانه‌كه‌ی خه‌لیفه‌ی ئیسلام ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگانی ئیخوان ئه‌لموسلمینی تیرۆریست بۆ سه‌ر رۆژئاوا جارێكی تر دوژمنانی كورد و ئازادی و هه‌موو پێكهاته‌كانی ناو كومه‌ڵگا كهوتنهگهر و چه‌نه‌بازی و بوختان كردن به مه‌به‌ستی شێواندن و شاردنه‌وه‌ی راستییه‌كان و جوانكردنی ده‌موچاوی دێزی ئاغاكانیان.
دوژمنان زۆرن و نه‌ته‌وه‌كانیان جیاجیایه به‌ڵام لێره‌دا باس له چوار ( جۆر) یان ئه‌كه‌ین و ئه‌م چواره بریتین له: جێنس ستۆلتێنبێرگی نه‌رویجی ــ Jens Stoltenberg ، تارق هاشمی “”عه‌ره‌ب”” ، ئه‌رشه‌د ساڵحی “” تورك”” و عەلی قه‌رەداغی “”كورد””.
** سه‌رۆكی ئه‌مریكا هاری ترومان، له 4 ی نیسانی ساڵی 1949 واژووی ( په‌یمانی ئه‌تله‌سی ــ ناتۆ) ی كرد‌و و هه‌ر له دروستبوونی ئه‌و په‌یمانه تا ئێستا دژی ئازادی و پێشكه‌وتنی گه‌لان بووه و ئاساییه له‌مرۆدا، سكرهتێری گشتی ناتۆ ــ جێنس ستۆلتینبێرگ پشتگیری له هێرشی تور‌كان بۆ سه‌ر رۆژئاوا بكات و هه‌ر به‌و پشتگیرییه‌ش رووی خوێ و هاوشێوه‌كانی زیاتر ره‌ش ئه‌كات و جێی ئاماژه‌یه زۆربه‌ی وڵاتانی ئه‌ندامی ناتۆ دژ به هێرشه‌كه‌ی توركانن.
**تارق ئه‌لهاشمی “”عه‌ره‌ب”” : كۆنه به‌عسییه‌كی چه‌په‌ڵی درنده‌ترین رژێمێ شۆڤینیستی عه‌ره‌به و، سه‌رۆكی قاودراوی حزبی ئیسلامی عێراقی عروبه‌یه و جێگری پێشووتری سه‌رۆك كۆماری عێراقی فیدراڵ بوو، به هوێ تیوه‌گلانی له گه‌نده‌ڵی و دزی و كوشتن ، له لایه‌ن ده‌زگاكانی داد‌و دادپه‌روه‌ری ناوی به تاوانبار ده‌رچوو، بۆ ئه‌وه‌ی دادگای نه‌كرێت هه‌ڵات بۆ كوردستان و بووه مێوانی سه‌رۆكی پێشووی هه‌رێم و ماوه‌یه‌ك به پاره‌ی خه‌ڵكی ره‌شورووت و هه‌ژاران ژیانێكی خۆشی له هه‌ولێر برده‌سه‌رو له گه‌ڵ میوانێكی تر به ناوی رافع العیساوی كه ئه‌ویش به هوێ گه‌نده‌ڵی و دزییه‌وه هه‌ڵاتبوو بۆ هه‌ولێر، كونگره‌یان به‌ست و هێرشان كرده سه‌ر پێشمه‌رگه و گەلی كوردستان، له كاتێكدا پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانی كوردستان هێزێكی سه‌ره‌كی بوون له به‌رنگار بوونه‌وه‌ی داعش و له‌ناو بردنیان و به خوێنی خۆیان كوردستانیان پاراست، به‌ڵام جێی داخه له هه‌ولێره‌وه ئه‌و جووته به‌عسییه هه‌ڵاتووانه له سه‌ته‌لایته‌كان و كه‌ناڵه‌كانی ته‌له‌فزیۆن، پێشمه‌رگه‌یان به‌داگیركه‌ری گونده عه‌ره‌ب نشینه‌كان ناو برد‌و پاشان چوونه توركیا‌و هاشمی له‌وێ له بن هه‌نگڵی ئه‌ردۆگان جێگیر بوو، ئێستا ئه‌ڵێت: هێرشی توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوا ره‌وایه و مرۆڤدۆستانه‌یه و توركیا داگیركه‌ر نییه بۆیه پشتیوانی لێئه‌كه‌م.
**ئەرشەد ساڵحی “” تورك””: ئه‌م كابرایه له گه‌ڵ برایه‌كی به‌عسی بوون و دژی خه‌ڵكی كركوك ره‌فتاریان ئه‌كردو له پێناوی سه‌دام حوسه‌ێن و رژێمه خوێناوییه‌كه‌ی چالاك بوون و خۆیان به‌خت ئه‌كردو له هه‌مان كاتدا براكه‌ی ده‌ستی له گه‌ڵ تاقمێكی سه‌رسه‌ری و به‌دره‌وشت تێكڵاو كردبوو حزبی به‌عس پێیزانی و له سێداره‌یداو ئه‌رشه‌د مایه‌وه‌و، له گه‌ڵ روخانی رژێمی به‌عس بوو به سەرۆكی بەرەی توركمانی و پەرلەمانتاری عێراق و، ئه‌ویش وه‌ك دوژمنێكی سه‌رسه‌ختی كورد‌و، هاوشێوه‌ی ئایدن مه‌عروف ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان چۆن پشتگیری توركیای كرد له كاتی شه‌ری عه‌فریندا ئه‌ڵێت : ئۆپەراسیۆنی سوپای توركیا لە دژی رۆژئاوای كوردستان جوڵەیەكی ئەرێنییە بۆ پاراستنی یەكپارچەیی وڵاتانی ناوچەكە و، لێره‌دا حێی ئاماژه‌یه به پێچه‌وانه‌ی ئه‌رشه‌دو ئایدن توركمانه‌كانی كه‌ركوك خاوه‌نی ئه‌ند ئه‌ستێره‌یه‌كی شیوعی ناودارن وه‌ك: شه‌هیدی ئازا‌و چاونه‌ترس عه‌تا جه‌میل ، ئیسماعیل تاهیرو خورشید عه‌زیز.
**عه‌لی قه‌ره‌داغی “” كورد”” : ئەمینداری گشتی یەکێتیی زانایانیی موسڵمانانە و سەرۆکی ڕابیتەی ئیسلامییه له كوردستان و ئه‌م ئیسلامه وه‌ك هاوشێوه‌و هاو پێشه‌كانی شه‌وو رۆژ شیوه‌ن ئه‌كات بۆ لابردنی سه‌رۆك محه‌مه‌د مورسی میسری و مردنی و، بۆ حه‌ماس وتوندرهوهكانی به‌نگلادیش وفه‌له‌ستین و رووداوه‌كه‌ی نیوزلاندهو موسلمانانی میانمار ـ روهینگا به‌ڵام به‌هیچ شێوه‌یه‌ك باسی جینوسایدی كورد له سه‌ر ده‌ستی ئه‌ردۆگان ناكات و، به‌ڵكو عەلی قەرەداغی وەك مەلایەكی تورك مامەڵە ئه‌كات و، پۆستەكەی هه‌رده‌م لەخزمەتی دەوڵەتی توركیادا به‌كار ئه‌هێنێت و لەئاست تاوانەكانی تری ئه‌ردۆگان و توركیای ره‌گه‌زپه‌رست كوێره‌و بێده‌نگه و، بۆ ناسینی ئه‌م مسوڵمانه ” كورده”” ئه‌مانه‌ی خواره‌وه ئه‌خه‌مه‌روو:
له به‌رامبه‌ر ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی توركیای فاشست له شار‌و شارۆچكه‌و و گوند‌و دێهاتی باكووری كوردستان، به به‌شداری ده‌یان هه‌زار سه‌رباز، جه‌نده‌رمه، پۆلیس و جاش و، به به‌كارهێنانی هه‌موو جوره چه‌كێك: قورس، تۆپ، تانگ، هه‌لیكۆپته‌رو فرۆكه‌ی جه‌نگی و، به‌كارهێنانی ته‌كنۆلۆژیای جه‌نگی مۆدێرن ، عه‌لی قه‌ره‌داغی چڵكاوخۆرو، گوێرایه‌ڵی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگانی تیرۆریست وه‌ك مه‌لایه‌كی توركی دڵره‌ش لاڵ و بێده‌نگ بوو.
عه‌لی قه‌ره‌داغی بێشه‌رمانه وه‌ك توركێك له گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی توركیا ئیبراهیم تاتلسیس خاوه‌ن چل ئه‌لبۆمی گۆرانی و، مێژوویه‌كی پر له كه‌یف و خۆشی و سه‌فاو، ئالووده‌ی مه‌ی خواردنه‌وه‌و، دۆستی كچ و ئافره‌تانی به‌ره‌ڵاو له‌شفرۆش و، له پێش هه‌موو هه‌ڵبژاردنێكدا بانگه‌شه‌و ریكڵام بۆ ئه‌ردۆگان و ئاكپارتی ئه‌كات و، به‌وه‌ش ناوه‌ستێت و، به‌یاننامه ده‌ر ئه‌كات و، به‌ناو ئاینی ئیسلامه‌وه داوا له موسڵمانان ئه‌كات و، ئه‌ڵێت باشه ده‌نگ به هاورێم ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان بده‌ن و، خۆتان و دنیا‌و دینتان نزا بكه‌ن و بپارێنه‌وه‌و، له پاڵ ئه‌ردۆگان و ئاكپارتی بوه‌ستن.
عه‌لی قه‌ره‌داغی له روانگه‌ی كێشه‌كانی موسڵمانان هه‌ڵوێستی حكومه‌تی توركیای به‌رز نرخاندوو تی: له به‌ر ئه‌وه‌ی توركیا پشتگیری له كێشه‌كانی موسڵمانان له فه‌له‌ستین و میانمار‌و سۆماڵ و یه‌مه‌ن ئه‌كات، پێویسته كاری باشه به باشه وه‌ڵام بدرێته‌وه‌و، بۆیه یه‌كێتییه‌كه‌مان، یه‌كێتی جیهانی زانایانی موسڵمان له ریزی پێشه‌وه بوون بۆ پشتگیری له حكومه‌تی هه‌ڵبژێراوی توركیا‌و، قه‌ره‌داغی جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه پێویسته كێشه‌ی فه‌له‌ستین چاره‌سه‌ر بكرێت و، نابێت قه‌ت فه‌له‌ستین له بیر بكه‌ین و، هه‌میشه له دڵماندایه و، پێویسته به‌رامبه‌ری دڵسۆز بین و، ئه‌وانه‌ی به‌ره‌نگاری ئه‌ردۆگان ئه‌بنه‌وه لاده‌رو زاڵمن و، قه‌ره‌داغی نایشارێته‌وه‌و بێباكانه‌و به‌بێ ترس ئه‌ڵێـت: سه‌ركرده‌یه‌كی باشتر له ئه‌ردۆغان له ناوچه‌كه‌دا نییه..
عه‌لی قه‌ره‌داغی و ئوممه‌ی ئیسلامی و زانایانی جیهانی ئیسلامی و هه‌موو ئیخوانه‌كان كرده‌وه‌كانی قه‌ره‌داغی به‌رز ئه‌نرخێنن و ، هه‌ر وه‌ك ئه‌و بیرئهكهنهوهو، گشتیان یه‌ك مۆدێلن و، چاویان هه‌موو شتێك ئه‌بێنێت، ته‌نها كورده‌كانی باكووری كوردستان نابینێت كه به ئاگری ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگانی تیرۆریست و ئاكپارتی دێزو رژێمی توركیای شۆڤه‌نیست ئه‌سووتێن و، چاوه‌كانی عه‌لی قه‌ره‌داغی له ئاستی باكووری كوردستان داخراون و، ته‌نها كوێر كۆمه‌ڵكوژی كوردان له جزیره‌و سڵۆبی و سورو و هه‌زاخ و نسێبین و وان و شرنا‌خ و ئامه‌دو مێردین و جۆڵه‌مێرك و شه‌مزینان و هه‌كاری و گه‌ڤه‌رو ناوچه‌كاتی تر نابینێت.
زیاتر له ساڵێكه ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی سوپای توركیا له شاره‌كانی باكووری كوردستان وسه‌دان گوند‌و دێهات به‌رده‌وامه‌و، ئەو ئۆپەراسیۆنە سه‌ربازییه‌ش به به‌شداری ده‌یان هه‌زار سه‌رباز، جه‌ندرمه، پۆلیس، ئاسایش و جه‌رده‌وان ( جاش) و، به به‌كارهێنانی سه‌رجه‌م جۆره‌كانی چه‌كه قورسه‌كان و ته‌كنۆلۆژیای جه‌نگ و فڕۆكه جه‌نگییه‌كان و هه‌لیكۆپته‌ره سه‌ربازییه‌كان و تانك و تۆپه‌وه بەڕێوەئهچێت و، عه‌لی قه‌ره‌داغی و ئوممه‌ی ئیسلامی بێده‌نگن.
هه‌ر زوو له پاش ته‌قینه‌وه‌كانی ئیسته‌نبول عەلی قەرەداغی ئەمینداری گشتی یەكێتی زانایانی موسڵمان و سه‌رۆكی رابیته‌ی كورد، داوای لەهاوڵاتیانی كوردستان كرد بە مەبەستی گەشتوگوزار سەردانی وڵاتی توركیا بكەن و تەقینەوەكانی فرۆكەخانەی ئەتاتورك نەبنه هۆی سارد بوونه‌وه‌تان و، عه‌لی قه‌ره‌داغی ئه‌گه‌ر چڵكاوخۆری رژێمی شۆڤه‌نیستی توركیا نییه، بۆ ئه‌و داوایه ئه‌خاته‌روو، له‌باتی هاندانی خه‌ڵك بۆ نوێژ‌و عیبادهت، ئه‌م كابرایه هانی خه‌ڵك ئه‌دات بۆ پۆخڵاوات و فاحیشه‌و سیكس كه سه‌رتاپای كۆمه‌ڵگه‌ی توركیای داگیر كردووه‌و، كومه‌ڵكه‌ش به‌و نه‌خۆشییانه ئه‌ناڵێنێت و، به‌زمی عه‌لی قه‌ره‌داغی زۆره‌و، به هه‌موو شێوه‌یه‌ك داكۆكی له توركیای ره‌گه‌زپه‌رست و، تیرۆریست ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان ئه‌كات و، ئه‌وه‌نده بێ رێزه ناوی له لێستی تیرۆریستانه له سعودیه و میسر‌و ئیماراتی عه‌ره‌بی.