ئاگاداری خۆپێشاندان بۆ کوردانی دانیشتووی لینشۆپینگ و دەوروبەری
وەک ئاگادارن لە ڕێکەوتی ٠٩ ـ ١٠ ـ ٢٠١٩ هێرشێکی زاڵمانە لە لایەن دەوڵەتی تەیب ئەردوغان تورکەوە بۆ سەر ڕۆژائاوای کوردستان دەستی پێکردوە و لەم هێرشەدا بەداخەوە وێرای ئەوە کە لە کاتی بەرگری کردن دا چەندین شەڕڤانی ئازا و قارەمانی کوردستان شەهید بوون، هاوکاتیش بە سەدان شەهید و برینداری خەڵکی سیڤیلی دانیشتووی ڕۆژئاوای کوردستانیش دەبیندرێن و ڕۆژ بە ڕۆژیش بە شەهید و بریندارەکانەوە زیاد دەبن.
سەدان هەزار کەس لە دانیشتوانی سیڤیلی ڕۆژئاوای کوردستان ، بۆ ئەوەی تووشی ژینوساید و قڕکردنی بە کۆمەڵ نەبن، بە ناچار لە وەرزی پاییز دا کە وڵات بەرەو ساردی و سەرما دەروا زێدی لە دایکبوونی خۆیان بەرەو سنوورەکانی باشووری کوردستان و دەوربەر بەجێ هێشتووە و ئاوارە بوون.
تاکوو ئێستاش هێرشی نارەوای دەوڵەتی تورک هەروا بەردەوامە و قارەمانەکانی گەلی کوردیش لە ڕۆژئاوا هەروا بەرگری لە خاکی نیشتمان دەکەن.
بۆ ئەوەی ئێمە کوردانی تاراوگە و دانیشتوانی شاری لینشۆپینگ و دەوروبەری توانیبێتمان دەنگی خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستانمان گەیاند بێتە کاربەدەستانی وڵاتانی ئوروپایی و یەک لەوان دەوڵەتی سوئێد، پێویستە کە هەموومان یەکگرتوو و یەکرەنگ بە هەڵگرتنی ئاڵای کوردستانەوە داوکاری و پشتیوانی خۆمان لە ڕۆژئاوای کوردستان دەرببرین و بە دەنگی بەرز ئەو هێرشە نامرۆڤانەیە مەحکووم بکەین و ببینە دەنگی ئاوارەکان و شەهید و بریندارەکانی ڕۆژئاوای کوردستان.
ئێمە داوا لە کوردان و دۆستانی کورد دەکەین کە بە هاتن و بەشداری هەمە لایەنە خۆپێشاندانەکە برینتر بکەن و بە گشتی هەوڵ بدەین کە یەکدەنگ و یەکرەنگی کورد زیاتر نیشان بدەین.
تکایە دۆستان و ئاشنایانی خۆتان ئاگادار بکەنەوە و هاوکات ئاڵای پیرۆزی کوردستان و وێنەی شەهیدانی ڕۆژئاوا لەگەڵ خۆتان بۆ خۆپێشاندانەکە بێنن.
کات و شوێنی خۆپێشاندان
شاری لینشۆپینگ بەردەم بانکی سوئێدبانک و کلاس ئۆلسۆن
ڕێکەوت: ١٩ ـ ١٠ ـ ٢٠١٩
کاتژمێر ١٣:٠٠ تا ١٦:٠٠ ی دوانیورۆ
بە هاتنتان دەوڵەتی ئەردوغان ڕوو ڕەشتر بکەن.
بۆ زانیاری زیاتر چاو لە وێنەی ئاگادارییەکە بکەن.