له کارگەی چنینی کورانی ھەولێر بۆ په‌روه‌رده‌ی سلێمانی
ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب
وانەکانی ژیان.
به هۆی لوتبه‌رزی حزبی به عسی عه‌ره‌بی به‌یانی 11 ئازار شكستیهێناو بارتی دیموكراتی كوردستان دیسانه‌وه ناچاركرا روو له شاخ بكاته‌وه‌و په‌یوەندی حیزبی شیوعی عێراق و پارتی رۆژ لە دوای رۆژ رووی لە خراپەو ئاڵۆزی و گرژی و تووندوتیژی بوو، لەو رۆژانەدا تەقە لە ھاورێ ئەحمەد حامید کراو چەند گوللەیەکی به‌ركه‌وت و لە سەرەتای مانگی تەموزی ١٩٧٤ تەقەیان لە ھاورێ { فکرەت جاوید} کرد‌و له به‌ر ماڵی خۆیان شەھیدیان کرد‌و پارتی كه چووه ده‌ره‌وه هه‌ڵوێستی دوژمنكارانه‌ی به‌رانبه‌ر به حزبی شیوعی گرته‌به‌ر .
وه‌ك پێشتر له نووسینێكدا به ناونیشانی : لە کارگەی شەکری سلێمانی بۆ کارگەی چنینی کوورانی ھەولێر، لە سەر درۆ شاخدارەکەی (عومەر باوەمردەیی) بلۆک دزو درۆزن بە بریاری کاک عەلی عەبدوڵلا سەرکردەو یەکێک لە دامەزرینەرانی پارتی دیموکراتی کوردستان و پارێزگاری سلێمانی گوازرامەوە (نقل) لە کارگەی شەکری سلێمانی بۆ کارگەی چنینی کووران لە ھەولێر، دیارە دەسەڵاتی کاک عەلی سنووردار بوو، ھەر ئەوەندە بوو من لە سلێمانی دوور بخاتەوە بۆ ھەولێر.
له سلێمانی دوورخرامه‌وه‌و ، له هه‌ولێر له كارگه‌ی چنینی كوران زۆر دڵخۆش بووم، ئێواران ئه‌چوومه باره‌گای حزبمان ، حزبی شیوعی یان بۆ چاخواردنه‌وه‌یه‌ك و گه‌شتێكی خۆش له گه‌ڵ هاورێ و خزمان به ئۆتۆمبێلی پیچۆی كۆمپانیای فه‌ره‌نسی كه كارگه‌ی چنێنی دروست ئه‌كرد ئه‌رۆێشتین بۆ چاخانه‌كه‌ی سه‌ری ره‌ش، ئه‌ندازیاری به‌رێز كاك سادق حه‌مه غه‌رێب رواندوزی كرابوو به سه‌رپرشتكاری پرۆژه‌ی كوران و، ماوه‌یه‌ك له سلێمانی له كارگه‌ی شه‌كر پێكه‌وه بووین و، ئه‌ویش ماڵیان له سلێمانی بوو هه‌فتانه پێكه‌وه ئه‌چووین و ئه‌گه‌راینه.
له رۆژنامه‌یه‌ك هه‌واڵێكم خوێنده‌وه‌و په‌روه‌رده‌ی سلێمانی پێویستی به چاودێری مه‌خزه‌ن ( ملاحظ) هه‌یه‌و، به كاك سادقم وت و، گه‌رامه‌وه بۆ سلێمانی و به هاورێیانی پارێزگام راگه‌یاندو زۆریان پێخۆش بوو، به‌رێزی كۆچككردوو عه‌بده‌ڵلای مه‌لا فه‌ره‌ج ( مه‌لا عه‌لی) وتی نامه‌یه‌كت بۆ ئه‌نووسم بیده به ( مه‌هدی شه‌ریف) و ده‌ستی ئه‌روات و هاوریی مناڵیمه‌و پێكه‌وه شیوعی بووین و ئێستا به‌عسییه‌و، بۆ رۆژی دوایی چووم بۆ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی و مه‌هدی شه‌ریفم دۆزێیه‌وه‌و نامه‌كه‌م له‌گیرفانم ده‌ركردو وتم مه‌لا عه‌لی بۆتی ناردووه‌و، یه‌كسه‌ر چاوی كه‌وت به دامه‌زراندن وتی : ئه‌مه پێویستی به ته‌زكییه‌یه‌و ناتوانم یارمه‌تیت بده‌م و، منیش به‌بێ یه‌ك و دوو وتم ئه‌گه‌ر ته‌زكییه‌م هه‌بووایه پێویستیم به تۆ نه‌بوو، رێیم كه‌وته به‌غداو، سه‌ردانی وه‌زارتی په‌روه‌رده‌مكردو عه‌ریزه‌یه‌كم نووسی و بردمه به‌شی ( وارده و سادره) و، له سه‌ریان نووسی و، له‌م ژور بۆ ئه‌و ژور تا گه‌یشتمه لای بریكاری وه‌زاره‌ت و، نۆره‌م هات و چوومه ژوره‌وه‌و بریكار لێی پرسیم بۆ له سلێمانی داواتنه‌كرد؟ . له وه‌ڵامدا وتم من ئێستا له به‌غدام و هیچ جیاوازییه‌ك نییه و باشتره له وه‌زاره‌ت ئه‌م داخوازییه پێشكه‌ش بكه‌م و، بریكار كه‌مێك ته‌ماشای كردم و عه‌ریزه‌كه‌ی واژووكرد.
گه‌رامه‌وه سلێمانی و فه‌رمانی وه‌زاره‌تم ( امر وزاري) برده وارده‌و له‌م ژور بۆ ئه‌و ژور گه‌یشتمه ژوری به‌رێوه‌به‌ری گشتی كاك فوئاد‌و مرۆڤێكی ده‌ستپاك و هێمن و له سه‌رخۆ چه‌ند پرسیارێكی كرد‌و وتی چۆن بۆ له به‌غدا داوای كارت كرد؟ منیش بیستووبووم كاك فوئادمرۆڤێكی چه‌پدۆسته‌و، وتم لێره داوای تزكییه‌یان لێكردم بۆیه رووم كرده به‌غداو وتی برۆ بۆ به‌شی گه‌نجینه‌كان (مخازن) فه‌رمانبه‌رێكی به‌ریز له‌وێیه ناوی كاك عوسمانه‌و بیبینه‌و با بێت بۆلام و،منیش گه‌یشتمه لای كاك عوسمان محه‌مه‌د سلێمان و به گه‌رمی پێشوازی لێكردم و وتم كاك فوئاد داواتیكردووه‌و چوو هاته‌وه.
كاك عوسمانی ره‌وان شاد سه‌رۆكی چاودێره‌كان ( رئیس ملاحظين) بوو، مرۆڤێكی رووخۆش وئیشكه‌رو ده‌م به پێكه‌نین و، پاشان زانیم شیوعییه‌و، بوو به باشترین هاورێم و له‌و ماوه‌كه‌مه‌دا زۆرشت له‌و پیاوه خۆشه‌ویسته فیربووم و، له پاش دوو ساڵ خانه‌نشینكراو من بووم به به‌رپرسی گه‌نجینه‌ی سانه‌وی و، له‌و ماوه‌یه‌دا لێژنه‌ی كرین ( لجنة المشتريات) بوون به دوژمنم و نه‌مهێشت دزی بكه‌ن و سزادران و هه‌روا مهدی شه‌ریف و شیخ كه‌ریم باراوی ( سه‌رۆكی سه‌ندیكای مامۆستایان و یاریده‌ره‌كه‌ی) به هۆی لیستێكی دوورودرێژ پر له دزی و كرینی شتومه‌كی سه‌یر له رۆژی 7 نیسان جه‌ژنی به‌عسییه‌كان دران به به‌رێوه‌به‌ری گشتی كاك محه‌مه‌د پیرۆز‌و كاك حه‌مه عه‌زیز سكرتێری به‌رێوبه‌ر بوو ته‌له‌فۆنی بۆ كردم وتی هه‌زار تف و له عنه‌ت وجنێوو په‌تپه‌تی پێیانیكردووه.
له كۆتایی مانگی ئازاری 1979 كاك محه‌مه‌د پیرۆز به‌رێوه‌به‌ری گشتی بانگی كردم و زۆر نیگه‌ران بوو وتی جێیداخه بریاری ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆرش ( مجلس قیادةالسورة) هاتووه و ئه‌بێ بچیت بۆ پارێزگای میسان ( عماره) له خوارووی عێراق و ، بۆ ئیداره‌ی محه‌لی و له سه‌رۆكی چاو‌دێر كراوی به چاودێر‌و، منیش چوومه باره‌گای حزب و پێم وتن ئه‌رۆم به‌ڵام ئه‌بی گه‌نجینه بده‌م به فه‌رمانبه‌رێكی تر‌و دووسێ مانگ ئه‌خاێنێت ، له كۆتایی مانگی حوزه‌یران ( یونێ) گه‌یشتمه میسان و به‌براورد له‌گه‌ڵ سلێمانی شارێكی وێرانه‌و دواكه‌وتوو هه‌رچونێك بوو له ناوه‌راستی مانگی ته‌موز ( جولێ) له میسان چوومه ماڵ خزمانم له بابل ( حیلله) و 3 له خزمانم له گه‌ڵ خۆم برد بۆ سلێمانی نه‌وه‌ك له رێگادا بگیرێم و بۆ ئه‌وه‌ی ئاگادرم بن.
له سلێمانی باره‌گای حزب چۆڵ كرابوو، چوومه به‌رێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌و له‌وی له گه‌ڵ كاك كه‌ریم مۆریاسی كرێكاری گه‌نجینه رێككه‌وتین بچینه ده‌ره‌وه بۆ پێشمه‌رگایه‌تی، من بۆ لای حزبی شیوعی و ئه‌ویش بۆ لای یه‌كێتی نیشتمانی و، بۆ رۆژی داهاتوو له به‌ره‌به‌یاندا ئه‌رؤین و، له كاتی دیاریكراودا لاندرۆڤه‌رێكی ناسیاوی هێناو له‌ده‌وروبه‌ری كاتژمێر 7 گه‌یشتینه مۆریاس.( ماویه‌تی).
6/4/2020