چەند خاڵێک بۆ خۆ پاراستان لە ویروسی کۆڕۆنا
نوێترین و گرینگترین ڕاسپاردەی ڕێکخراوی WHO ( ڕێکخراوی تەندرووستی جیهانی ) بۆ بەرگری و پێشگیری لە نەخۆشی و ویروسی کۆڕۆنا:
١ ـ کەسانێک کە پێستی لە شیان ساخ و پتەوە، ویروسی کۆڕۆنا ناتوانێ لە پێستی لەشی تێپەڕ بێ و ئەم ویرووسە تا دە خولەک لە سەر پێست بە زیندوویی دەمێنێتەوە، کەوایە ئەگەر دەستکێشتان لە دەست دا نییە هیچ خۆتان سەخڵەت مەکەن، تەنیا هەوڵ بدەن دەست لە دەم و چاو و لووتتان نەدەن.
٢ ـ ویروسی کۆڕۆنا لە سەر پارچە ٦ تا ١٢ کاتژمێر و لە سەر ئاسنەواڵە ١٢ تا ٢٠ کاتژمێر و لە سەر کەرەسە ئیستیلییەکان تا ٢٠ ڕۆژ بە زیندوویی دەمێنێتەوە.
٣ ـ ویروسی کۆڕۆنا دەتوانێ تا ٦٠ دەرجەی سانتیگراد زیندوو بمێنێتەوە، بەڵام لە گەرمای ٣٠ دەرجەی سانتیگراد بۆ سەرەوە لە نێو دەچێ، بۆیە باشتر وایە بۆ شۆردنی کەل و پەل و پاک و خاوێنی بە گشتی لە ئاوی گەرم کەڵک وەر بگرن.
٤ ـ ویروسی کۆڕۆنا بە ئاوی گەرم و ماددە خاوێنکەرەوەکان لە نێو دەچێ.
٥ ـ جلو بەرگەکانتان لە ژێر ڕووناکی و گەرمی خۆرەتاو و یا شوفاژ و گەرم کەرەوەکانی دیکە ئیشک بکەنەوە.
٦ ـ بە ئاوی گەرم خۆتان بشۆن و یا حەمام بکەن.
٧ ـ بە هیچ شێوەیەک ئاوی سارد و خواردنی سارد مەخۆن، لە ئاوی گەرم ( چای گەرم، قاوەی گەرم، خواردنەوە گەرمەکان) کەڵک وەر بگرن.
٨ ـ شوێنی کۆبوونەوەی ئەم ویرووسە، نێو لووتە، هەر بۆیە پێویستە بەردەوام لووتتان بە ئاوی گەرم بشۆن.
٩ ـ ئەگەر دەستتان بە ئاوی گەرم ڕاناگا، هەوڵ بدەن بنێشت بجوون بۆ ئەوەی بەردەوام زار و دەم و گەروتان تەڕ بێ.
١٠ ـ پێویستە شوێنی ژیانتان هەواکێشی هەبێ و هەوای ژوورەوەتان بچێتە دەر.
١١ ـ پێویستە کە ڕۆژانە چەندجار بۆ ماوی ١١ تا ١٥ چرکە هەناسەتان ڕابگرن و دواتر هەناسەتان بەربدەن، ئەگەر دوای هەناسە بەردان، تووشی کۆخە و یا تەنگە نەفەسی بوون، پێویستە کە سەردانی نزیکترین بنکەی تەندرووستی دەورەبەری خۆتان بکەن.
مەهێڵن تووشی تەنگە نەفەسی ببن و دواتر سەردانی دوکتور بکەن ، چوونکە ڕەنگ بێ بۆ چارەسەر کردن درەنگ ببێ.
١٢ ـ ئەگەر ناچارن بچنە دەرەوەی ماڵەوەتان ( مووچەخۆر، کرێکار و یا دووکاندار …. ) ن.
یەکەم مەودای نێوان خۆتان و ئەو کەسەی سەردانتان دەکا با یەک و نیو میتر بێ.
دووهەم: بە هۆی ئەوە کە ویروسی کڕۆنا بە نیسبەت ویرووسەکانی دیکە قورسترە ( مەودای ٤٠٠ تا ٥٠٠ نانومیتر) بەر دەبێتەوە سەر عەرز ، هەر بۆیە کەوشەکانتان هەڵگری ئەو ویرووسەن و بە هیچ شێوەیەک مەیان بەنە ژووری ماڵەکەتان.
١٣ ـ لە کاتی پشمین دا، تا ئەو جێیەی ئیمکان هەیە و بۆتان دەکرێ لە خەڵک دوور ڕابوەستن، یا بە تووندی و بە دەسرە و یا هەر شتێکی خاوێن کە لەبەر دەستتان دایە، دەم و لووتان بگرن.
بۆ ئەوەی ویرووسەکە بڵاو نەبێتەوە باشتر وایە بۆ ماوەی چەند چرکەیەک دەم و لووتان بەر نەدەن تا تەڕایی و ئاوی دەم و لووتتان دەسرەکە هەڵیدەمژێ.
١٤ ـ بە هۆی گەورە بوونی ئەو ویرووسە، هەر جۆرە ماسکێک دەتوانێ پێشگیری لەو ویرووسە بکا بۆ نموونە ( ماسکی پارچەیی، نیوە پارچەیی و یا دەسرەی ئاسایی و یا دەسرەی کاغەزی و … ) بە مەرجێک ئەوانە ئیشک بن، واتە بەردەوام دەبێ ئەو ماسکەی کەڵکی لێ وەردەگری بیگۆڕی و تەڕ نەبێ.
١٥ ـ هیچ پێویست نییە هەموو ئەو جلو بەرگانەی دەیانپۆشین لەگەڵ هاتنەوەمان بیان شۆرین، بەڵکوو بۆ پێشگیری و تەشەنە نەکردنی ئەو ویرووسە، بە هەڵخستنی جلو بەرگەکان لە سەر کەرەسەی گەرمی وەک شۆفاژ و گەرم کەروەکانی دیکە و یا گەرمای خۆرەتاو جلکەکان پاک دەبنەوە.
١٦ ـ دوای دەست شتن، کاتێک ناچینە شوێنە گیرۆدەبووەکان، پێویستە کە دەستەکانمان چەور بکەین بۆ ئەوەی دەستەکانمان تووشی ئیشک بوون نەبن.
بە هیوای ئەوە کەس تووشی ئەو نەخۆشییە نەبێ و چارەسەری ئەو نەخۆشیەش زۆر نەخایێنێ.
وەرگێرانی حەمەرەسووڵ کەریمی