ڕۆژنامه‌ی کوردستان ژمارە ٧٦٩ لە ژێر چاپ هاته‌ده‌ر.

ڕۆژنامه‌ی کوردستان ژمارە ٧٦٩ لە ژێر چاپ هاته‌ده‌ر. ڕۆژنامه‌ی کوردستان ئۆرگانی حیزبی دێموکراتی کوردستان که‌ له‌ کۆمه‌ڵێک وتار و بابه‌تی سیاسی و هه‌واڵ و هه‌روه‌ها به‌شی ئه‌ده‌ب و هونه‌ر پێک هاتووه‌،‌ له‌ ژێر چاپ هاته‌ده‌ر.

ژمارە 769ی ڕۆژنامەی “کوردستان”، بڵاوکەرەوەی بیری حیزبی دێموکراتی کوردستان چاپ و بڵاو بۆوە. لەم ژمارەیەی “کوردستان”دا جیا لە هەواڵ و ڕاپۆرتی چالاکیی حیزب، چاومان بەو وتار و بابەتانەش دەکەوێ:
* لە کام ئازان و بە چی بەزیون؟/ عەلی بداغی
* لەسەر وتووێژەکانی نێوان تاران و کوردستان/ دیمانەی عەلی لەیلاخ لەگەڵ مامۆستا عەبدوڵلا حەسەن‌زادە
* ئەم “نا”یەی کە دیسان بەرەوڕووی کۆماری ئیسلامی بووەوە، دەسکەوتێکی باشە بۆ بزووتنەوەی سیاسی و گۆرانخوازانە لە ئێران بە گشتی و بە تایبەتی بۆ بزووتنەوەی نەتەوەیی کورد/ دیمانەی هەردی سەلیمی لەگەڵ کەماڵ کەریمی
* کاڵای بە قەد باڵا بۆ ژنی ڕووسووری کورد/ قادر وریا
* لە ١١ی ڕەشەمەی ١٣٥٧ەوە بۆ ٢١ی خەرمانانی ١٣٩٧/ سمایل شەرەفی
* سەلەفیزم لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان/ شاهۆ مەتین
* ڤایرۆسی کۆرۆنا دەتوانێ کۆمەڵگەی ئێران لێک هەڵتەکێنێ/ و: کەماڵ حەسەنپوور
* جێژنانەی پێشـمەرگە بۆ خەڵکی بانە/ برایم چووکەڵی
* کەڵکەڵەی ڕێژیم و ویست ‌و داخوازییەکانی خەڵکی ئێران/ ڕەزا محەممەدئەمینی
* زمان چەكی چەوساندنەوە و ڕزگاری لە نێوان داگیركەر و داگیركراودا/ ڕەسووڵ سوڵتانی
* پێوەندییە نێودەوڵەتییەکانی ئێران دوای ٤١ ساڵ/ ئامانج زیبایی
* وانه‌کانی مافی مرۆڤ، مافی ده‌سه‌ڵات / شاروخ حەسەن‌زادە
* بەندیخانە دەروەستی بیری ئازاد نایە (دیرۆکی خۆڕاگری)/ محەممەد ناسری
* کۆماری ئیسلامی تەورێکی دیکەی لەبەر قاچی خۆیدا/ جەمیل سەرمەستی
و* FATF و داته‌پینی زیاتری ئابووریی ئێران/ رەحمان سەلیمی
* سماندنی “بەیەکەوە گونجانی دوو ڤایرۆسی ورد و درشت”/ دارسمە