“Profits of War” ناوی کتێبێکە لە نووسینی “ئاری بێن مەناشە. وەرگێران: سەلیم حەقیقی
ناوی کتێبێکە لە نووسینی “Profits of War” ئاری بێن مەناشە (WEAPONS PROFITS AND POWER) کە من بە کوردی بە ناوی “چەک و قازانجەکانی هێز وەرمگێراویتەوە، دیارە من لە هەر دووک نوسخەی فارسی و ئینگلیسی کەڵکم وەرگرتووە بۆ ئەوەیکە دەقێکی ئەمانەتدارانە وەک خۆی بخوڵقێنم ئەم کتێبە جیا لە بەسەر هات و ژیانی کەسایەتیەکی هەواڵگری و ئەمنیەتە ناو دەزگا ئەمنیەکانی ئیسرائیل کە زۆر بوێرانە لایەنە جوان و ناحەزەکانی کار و چالاکی و ژیانی خۆی نووسیوە. هەروەها، ڕووداو و پەیوەندییە نهێنی و شارەوەکانی ڕێکخراوی تەناهی ئیسرائیل دەگەڵ وڵاتان و ڕەوت و بزووتنەوەکانی وڵاتانی تر بە تایبەت وڵاتی ئێران باس دەکا.

بە سپاسەوە،
وەرگێری کتێب: سەلیم حەقیقی
ئەو بەرهەمە لە کتێبخانەی ئەرزان دەست دەکەوێت دەتوانن لەو لینکەی خوارەوە داوای بکەن، رێگا پێدراوە بۆ هەموو رەخنەو پیشتنیار و تێ بینی بەو مایلەی خوارەوە