بۆ گیارەنگی سەروز و پێشمەرگەیەک! کەریم ئەڵڵاوەیسی
پیرۆزبایی گەرمی ١٨ سال تەمەنی سایتی هەمەرەنگی گیارەنگ و پێشمەرگەی تێکوشەری بەرێوبەری ئەو خەرمانە دەکەم. سایتێک لە ماوەی نزیک
بە دوو دەیە بە هیممەتی پێشمەرگەیەکی قارەمان بێ وەچان دەرواتە پێش. زۆر سایت و پرۆژە بە ژمارەی زۆری بەرێوەبەر هاتن و زۆر بە گەرم و گوریەوە دەستیان پێ کرد بەڵام بەداخەوە دەوەکەیان سورعەتی زۆری تێدا بوو، بەڵام دەوی ئیستقامەت لە خەبات و تێکوشانی نەتەوەیی و کاری بەردەوامی لە بەرێوەبەری سایت و نووسین دا ئەسل و ئەساسە .
من حەزم کردوە هەموو ساڵێ بەچەند دێرێک بە گەرم رێز و حورمەتی خۆم نیشان بدەم و بە هەموو لایەک بڵێم با دەرس لە مێرۆلە وەرگرین و ئەم سایتە کاری مێرۆلە دەکا و دەڵێ من و خەباتی کورد و دیموکرات هەموو وەک یەکین، واتە بارمان قورسە و رێگامان سەختە و قاقڕە بەڵام هەر دەروێن بەرەو ئاسوو تا ترۆپکی رزگار بوون!
بەحورمەتەوە . لەلایەن پێشمەرگەیک کەریم ئەڵلاوەیسی