گیارەنگ هەر وەکو گیارەنگ هەمیشە سەوزە. وەستا رەحمان

ماڵپەری گیارەنگ ئەوساڵ هەژدەهەمین بەهاری تەمەنی تێپەر دەکا و مۆمی هەژدە ساڵ کار و تێکۆشان و خزمەت دادەگیرسێنێ، بەو بۆنەوە لە قوڵایی دڵمەوە گەرمترین پیرۆزبایی لە کارگیرانی و بە تایبەتی هاورێ زۆر بەرێز و خۆشەویستم کاک حەمەرەسوڵ بەرێوەبەری ماڵپەری گیارنگ دەکەم ، ئاواتەخوازم گیارەنگی هەمیشە سەوز بە هاوکاری و پشتیوانی دڵسۆزانی فەرهەنگ و رۆژنامەگەری کوردی مانگ بە مانگ و ساڵ بە ساڵ خەرمانی بابەت و نوسراوەکانی بۆ خوێنەرانی سەوزتر و رازاوتر و دەوڵەمەندتر بێت.

رەمزی هاوکاری و دڵسۆزی هاونیشتیمانیان بۆ مانەوە و بەردەوامی ماڵپەری گیارنگ تەنیا رابردوی زێرین و قورس و قایم بوونی هاورێمان کاک حەمەرەسوڵ لە هەموو مەیدانەکانی خەبات و تێکۆشان و خزمەت کردن دایە کە بۆتە هۆی پێک هێنانی مەتمانە و باوەرێکی قوڵ لە دڵی هەموو لایەکدا.

ئاواتەخوازم ماڵپەری گیارەنگ کە هیوا و ئامانج و پەیامێکی پیرۆزی لە پشتە مۆمی تەمەنی ساڵ لە دوای ساڵ گەشاوەتر و بلیسەدارتر بێت .
بەرێزەوە

وەستا رەحمان