١٧ سالەی گیارەنگی سەرسەوز! کەریم ئەڵلاوەیسی
لە ناخی دڵەوە پیرۆزبایی گەرمی خۆم ئاراستەی سایتی ئیلکترونی گیارەنگی سەرسەوز دەکەم.
ئەمسال ١٧ سالەی تێکوشانی ئەم سایتە لە گەل رووداوی گرینگ هەڵکەوتوو و ئەوە گرینگی تایبەتی بە ١٧ سال خەباتی ئەم سایتە بە بایخە دەدا.
یەکەم لەگەڵ ساڵرۆژی رۆزنامەگەری کوردی واتە ٢٢مانی ئاپریل هەلکەوتووە لە ١٢١ سالی دەرچوونی یەکەم رۆژنامەی کوردی ، دووهەم لە گەل رووداوی بۆمبارانی شاری قەڵادزی بە هۆی سەدام دیکتاتوور و کورد کوژ.
. ئەگەر بە وردی براونینە ئەم سایتە هەتا هاتووە باس ومەقالەکانی پڕ نێوەرۆکتر بوون وسایتەکە دەوڵەمەندتر و رازەاوتربووە بووە. زۆر سایتمان دیتووە باش و بەکەڵک بوون بەڵام بەداخەوە وەک بەشێک لە کاری ئێمەی کورد بەردەوامی وپیگیریان نەبووە وبە هۆیەک یان چەند هۆ مال ئاوایییان لە خۆینەرانیان کردوە ، سایتی گیارەنگ هەر هاتووە دەوڵەمەتر بووە و بەرهەمی باشتر و بە پێزتری ئاراستەی خۆینەرانی عازیزی کردوە فارس گووتەنی ” هر دم از این باغ بری می رسد، تازەتر وتازەتری مێ رسد.
دەتوانین بڵین سایەتەکە وەک خاوەنەکەی پرکار و ماندونەناس و میهربانە.
هیوام سەرکەوتنی زیاتری سایتی سەرسەوزی گیارەنگ و خاوەنە فیداکار و نیشتمانپەورەرکەیەتی
بەحورمەتەوە. کەریم ئەڵڵاوەیسی