یادی ١٧ ساڵەی ماڵپەری گیاڕەنگ پیرۆزبێت!

بە بۆنەی ١٧ی دەست بەکاربوونی پاڵپەڕی گیاڕەنگ، پیرۆزبایی گەرم لە یەك بەیەكی بەرێوەبەرانی دەکەم و دەستی ماندوویەتیان دەگووشم و هیوای بەردەوامی و سەرکەوتن و گەشەکردنی زیاتریان لەو بوارە گرینگ و جەوهەرەیدا بۆ دەخوازم.
گەڵێك دڵخۆشم گیاڕەنگ بێ ئەوەی ڕەچاوی جیاکاری و هەڵاوارنی سیاسی و هزریکردبێ، ئەو بابەت و وتارانەشیان بڵاو کردۆتەوە کە تێیدا ڕەخنە لەو حیزبەی گرتووە کە بەرێز” حەمەرەسووڵ” خۆی ئەندامیەتی.
زۆر شانازی بە بوێری و هاوڵ و ماندووبوونتان لە بواری ڕاگەیاندندا دەکەم، ئێوە هەتا خەباتی شار و شاخ بوو وەك پێشمەرگەیەکی ئازا و چاونەترس، هەردەم لەسەنگەری پێشەوەدا مەتەرێزتان دەگرت، ،ئێستا هەر بەو ئازایەتی و بوێریە ترۆپی ڕاگەیانتان گرتووە.
هەر بەو بۆنەوە پیرۆزبایی لە ئێوە و لە لایەنگران و خوێنەرانی گیاڕەنگ دەکەم و خۆم بە منت بارتان دەزانی کە لەو ڕۆژەدا شتێك نەڵێـم و نەنووسم. گیارەنگ بۆتە هەوێنی کۆکردنەوە و پێکەوە ئاشناکردن و لێك نزیكکردنەوەی زۆر لە تێکۆشەرانی نێو بزووتنەوەی شۆڕشگێڕی و ئازادیخوازانی کوردی نێو خۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
پێمخۆشبوو لەو بارەشەوە ستایشتان بکەم کە ماڵپەڕی سەرسەوزی” گیاڕەنگ” لە مێژووی دەست بەکاربوونیەوە هەتا ئەمڕۆ بەتەواوی خۆی پاراستووە لە بڵاوکردنەوەی بابەت گەلیك کە زمانی زبر و توندئاژۆیی بەسەردازاڵبووە و زیانی بۆ سەر ئاشتەوای سیاسی و کۆمەڵایەتی هەبووبێ.
لەو بارەشەوە زۆر حەکیمانە هەڵسو کەوتی لە گەڵ ئەو بارودۆخە سیاسەیی کە پاش لێکترازانی تێکۆشەرانی حیزبی دێمۆکڕات بەسەر کەش و هەوای سیاسی و کومەڵایەتی کوردستان و ژیانی ڕاگەیاندن زاڵببوو، هەڵوێستی وەرگرت و نەبووە بە بەشێك لە گڕدانی تەندووری توندووتیژی و ئاڵۆزترکردنی بارۆخۆی پەیوەندیەکان.

محەممەد سولێمانی

کۆمێنتی تۆ لەسەر بابەت