گۆرانی لادە لادە لادە تو خودا لادە بۆ ماڵی ئێمە

ڕێز گرتن لە گەورە هونەرمەندی کوردستان مامۆستای بەند و حەیرانی ڕەسەنی کوردی و هونەرمەندی میللی گەلەکەمان نەمر سەید عەلی سەردەستی لە وڵاتی سوئێد

گۆرانی لادە لادە بۆ ماڵی ئێمە

سەید عەلی سەردەشتی


بەژنی جوان و ڕێک و پێکی

دایدەنێم لە سەر تەختێکی

ناهێڵم بروا مانگێکی

بەو شارەی نادەم چاوێکی

میوانی من بێ ، یاڕەبی میوانی من بێ

لادە لادە لادە تو خودا لادە بۆ ماڵی ئێمە

جوانە هەر لە تۆ جوانە

ئەو گوڵ و گوارە و خەزێمە

 

بەژنی جوان و ناسک و نەرمی

چاوی ڕەش و خوێنی گەرمی

هاتووچوون و حەیا و شەرمی

بە کوردی بەندی جگەرمی

میوانی من بێ ، یاڕەبی میوانی من بێ

لادە لادە لادە تو خودا لادە بۆ ماڵی ئێمە

جوانە هەر لە تۆ جوانە

ئەو گوڵ و گوارە و خەزێمە

 

بەژنی جوان و نەرم و ناسک

هاتووچۆ بە وێنەی ئاسک

پڕ لە بازن قۆڵ و باسک

پشتێند شلەی کەراس کەسک

میوانی من بێ ، یاڕەبی میوانی من بێ

لادە لادە لادە تو خودا لادە بۆ ماڵی ئێمە

جوانە هەر لە تۆ جوانە

ئەو گوڵ و گوارە و خەزێمە

 

بەژنی جوان و باڵای بەرزی

هاتووچوون و شێوە و تەرزی

لە ملی هاڵان بسک و کەزی

سەر و گەردن حالقە و دەرزی

میوانی من بێ ، یاڕەبی میوانی من بێ

لادە لادە لادە تو خودا لادە بۆ ماڵی ئێمە

جوانە هەر لە تۆ جوانە

ئەو گوڵ و گوارە و خەزێمە

 

بەژنی جوان و قەد و باڵا

هاتووچۆ پڕ وردە خاڵە

چاوی جوانە و لێوی ئاڵە

مەمکی وێنەی پڕتەقاڵە

میوانی من بێ ، یاڕەبی میوانی من بێ

لادە لادە لادە تو خودا لادە بۆ ماڵی ئێمە

جوانە هەر لە تۆ جوانە

ئەو گوڵ و گوارە و خەزێمە


گۆرانی لادە لادە بۆ ماڵی ئێمە
شێعڕ و ئاواز: سەید عەلی سەردەشتی
گووتنەوە: هیوا گەردی و شنۆ ئەحمەدی
موزیک: کاروان حەکیمزادە
کۆرس بنەماڵەی سەید عەلی سەردەشتی
ئیسکلیستوونا ٢٠٢٥
فیلمهەڵگر: شێرزاد ساڵحیان
ژێرنووسی تێکست و ئامادەکردنی: حەمەڕەسووڵ کەریمی
ماڵپەڕی گیاڕەنگ www.giareng.com