یەکگرتن هێمای سەرکەوتنە. نووسینی: عوسمان کەوکەبی شاد
یەکگرتن هێمای سەرکەوتنە

حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەرواری ١٣/٣/٢٠١٤ بە فەرمی هەڵەبجەی بە پارێزگا ناساند. هەڵەبجە بوو بە چوارەمین پارێزگای هەرێمی کوردستان دوای پارێزگای هەولێر و سلێمانی و دهۆک.
لە رۆژی دووشەممە، بەرواری ١٤/٤/٢٠٢٥ پرۆژەی بە پارێزگا بوونی هەڵەبجە لە پارلەمانی ئێراق خرایە بەر باس و دەنگدان. ژمارەیەک لە ئەندامانی پارلەمانتاری عەرەب هۆڵی پارلەمانیان بە جێ هێشت و بایکۆتی دانیشنەکەیان کرد. بەڵام فراکسۆنەکانی کورد لە پارلەمانی ئێراق یەک دەنگ، بە یەکگرتوی دەنگیان بە پارێزگا بوونی هەڵەبجە دا. خۆشبەختانە بە زۆربەی دەنگ لە پارلەمانی ئێراق هەڵەبجە وەک نۆزدەهەمین پارێزگای ئێراق و چوارەمین پارێزگای هەرێمی کوردستان پەسەند کرا. یەکگرتوی و یەکدەنگی کورد لە پارلەمانی ئێراق بوو بە زامنی سەرکەوتنی پرۆژەی بە پارێزگا بوونی هەڵەبجە. بە پارێزگا بوونی هەڵەبجە دڵی کوردی بە گشتی و بە تایبەتی دڵی دانیشتوانی هەڵەبجە و بنەماڵەی شەهیدانی خۆش و شاد کرد. بە پارێزگا بوونی هەڵەبجە بۆ پێشکەوتن و بوژانەوەی ئابوری و خزمەتگوزاری و دامەزراندنی پرۆژەی نوێ زۆر گرینگە و کاریگەرە.
یەکەم پارێزگاری ژن لە هەرێمی کوردستان و ئیراق
جێگای شانازی و دەستخۆشیە کە ژنێکی کورد بۆ یەکەم جار لە مێژووی هەرێمی کوردستان و ئێراقدا پلەی پارێزگاری وەردەگرێت. خاتو نوخشە ناسح ئەحمەد لە ساڵی ١٩٧٨دایک بووە. دەرچووی بەشی یاسایە و سیاسیەکی کوردە. لە ماوەی ساڵەکانی ٢٠٠٨ و ٢٠١٥ بەرێوەبەری ناحیەی بیارە بووە. لە ناو یەکیەتی نێشتمانی کوردستاندا چالاک بووە و ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندی بووە. ئەو خاتونە ماوەی چەند سالیش قایمەقامی هەڵەبجە بووە. لە ئازاری ٢٠٢٥ وەک پارێزگاری هەڵەبجە دەستنیشان کرا. بە پارێزگا بوونی هەڵەبجە لە کورد و کوردستان پیرۆز بێت. هەروەها پلەی پارێزگاری لە خاتو نوخشە ناسیح ئەحمەد پیرۆز بێت و هیودارام لە ئەرکەکانی دا کە خزمەگوزاری و ئاوەدانکردنەوە و بۆژاناوە و ئاسایەش و سەقامگیریە سەرکەوتو بیت.
هەڵەبجە لە مێژوو دا چەندین توشی شەڕ بووەو وێران کراوە. بەڵام ئەوەی کە هەموو کارەساتەکان دڵتەزێنترو وێرانکاریتر بوو، کیمابارانی ئەو شارە بوو. هەڵەبجە لە ١٦ی ئازاری ١٩٨٨ لە لایەن رژێمی بەعسی ئێراقەو بە سەرکردایەتی سەرکۆماری ئەو کات سەددام حوسێن کیماباران کرا. لەو کیمابارانەدا زیاتر لە ٥ هەزار کەس شەهید بوون و زیاتر لە ١٠٠٠٠ هەزار کەسیش بریندار و بەرکەوتوی گازی کیمیای بوون.
هەڵەبجە شایەنی باشترین و شایستەترین خزمەگوزاری، ئاوەدانکردنەوە و بوژانەوە و قەربوو کردنەوەیە.
نووسینی: عوسمان کەوکەبی شاد
لە شاری هامار وڵاتی نۆرویژ