هۆنراوەی ڕابوون ڕۆژهەڵات
هۆنراوەی ڕابوون ڕۆژهەڵات
ئـەو بـەهـارە شەرتـە کـردوومە؛ لەبەر کەم، خاکـی خـۆم
ببمـــە بـــاران، ببمـە کـانی، ببمــە لافـــاو، ببمـە چـۆم
ئـەو بـەهارە، وا بـــەڵێنــە؛ ســەنگـەرێـک بـم پـڕ لە شار
هـەڵبـدەم ئـاڵای بـــزە، بــۆ نیشتمـــانـــی سـەربەخـۆم
وەرزی نوێی خۆر، ببمــە مانگ و مانگی نوێی باخ، ببمـە دار
هــەر گەڵای کاتم، چەکێک و سەنگــەرێک بــێ هەر چرۆم
دەست لە دەست کیــژێک؛ کە رووبارە نیگـای، دەریایـی بم
شــان بە شـــانی رێگەکــان، تــا وێستگـەی ئــازادی بڕۆم
شـــەرتـــە جـــامـــانــــە، ببێتـە وانــەیەک، بیــڵێـمـەوە
پڕ لە دەنگـی؛ یا وڵات کـەم! کووچە کووچە و دەشت و کـۆم
مەشغەڵێک ساز کەم، لە دەنگی پەنجەرەی دوو گیانی شار
بچمـە ڕیــزی شـاییـەک، پـــڕ بـێ لـە ڕەنگـی دەنگی خـۆم
نیـشتمـان! ئـەی نیـشتمـان! ئـەی نیشتمـان! جــوابـم دەوە
مـن کــە بــۆ شــەوگـاری تـاریـکـت، خــەریـکـە ببـمە مـۆم