ئاگاداری یەکیەتیی ژنانی دێموکرات بە بۆنەی ۸ی مارس ڕۆژی جیهانی ژن لە وڵاتی سوئێد
سیمینارێک بۆ تیشک خستنە سەر ”مەترسیەکانی بەکارهێنانی مادە هۆشبەرەکان و ڕۆڵی گرووپە تاوانکاریەکان” بە بەشداری شارەزایانی ئەو بوارە لە ڕێکەوتی ٠۸ـ٠۳ـ۲٠۲٥ لە شاری ڤێسترۆس لە وڵاتی سوێد بەڕێوە دەبا.
لەو پەیوەندیە دا داوا لە هەموو دایک و بابەکان دەکەین وێڕای بنەماڵەکانیان بەشداری لەو کۆڕە دا بکەن تا بتوانین بە هەمووان باس لەسەر هۆکارەکانی تووش بوون بە مادەسڕکەرەکان و گرووپە تاوانکارەکان بکەین و هەرکام بەنۆبەی خۆمان یارمەتیدەربین بۆ دۆزینەوەی چارەسەریەکان، سەرەتا لە نێو بنەماڵەکانی خۆمان دا و دواتر لە نێو کۆمەڵگەی سوئێد دا.
بەیکەوە بەرەو ڕۆژی ٨ی مارس ڕۆژی جیهانی ژن!
بەخێربێن
هاتن بۆ هەمووانە
شوێن: شاری ڤێستێرۆس
کات: ١١ی بەیانی بۆ ١٧ی ئێوارە
بۆ ئاگاداری ئێوە بەڕێزان زانیاری زیاتر لە سەر بەرنامەی ئەو ڕۆژە دواتر لە ڕێگای ئافیش بڵاو دەکرێتەوە
یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستان ی ئێران کۆمیتەی سوئێد
٢١-٠٢-٢٠٢٥