گولله‌ی تایبه‌تی. نووسینی: جه‌لال حاجی زاده
ئه‌وه‌ی سه‌ربه‌رزه له‌م وێرانه‌دا تووشی خه‌م و ده‌رده
چیای سه‌رکه‌ش ببینه قه‌ت سه‌ری بێ هه‌وروته‌م نابێ
(ماموه‌ستا هێمن)
له نێو هه‌ر کۆمه‌ڵگاوشار و کۆمه‌ڵێک، کاره‌سات و پێش هات و به سه‌رهاتی خۆش و ناخۆش هه‌یه که له زه‌ینی مێژوویی– ده‌روونی، جه‌ماوه‌ردا شوێن دانه‌ره و به‌رده‌وامیش ده‌مێنێته‌وه. بێگومان یه‌کێک له‌و کاره‌ساته دڵته‌زێنانه‌ی شار و کۆمه‌ڵگای سه‌رده‌شت، پرۆسه‌ی کیمیا باران و کۆمه‌ڵکوژی خه‌ڵکی مه‌ده‌نی سه‌رده‌شت، دێته ئه‌ژمار. دیاره ئه‌و رووداوه ناسروشتی و نامرۆڤانه، خه‌ڵکی لێ قه‌وماویی، له گه‌ڵ گه‌لێک چه‌رمه‌سه‌ری و گرفتی جه‌سته‌یی، هه‌روه‌ها کۆمه‌ڵێک کێشه‌و ئازاری ده‌روونی دیار‌و نادیار، ئاسایی و نا ئاسایی، کۆتاو درێژ خایه‌ن، ڕووبه‌ڕوو کردۆته‌وه.
بیر و بۆچوون له مه‌ڕ ئه‌و ڕووداوه گه‌لێک زۆرن، ته‌نانه‌ت کۆمه‌ڵێک ناته‌بایش له نێوانیادا وه‌به‌ر چاو ده‌که‌وێت.
هه‌ر که‌س و کۆمه‌ڵێک، ڕێکخراو و حیزبێک له ڕوانگه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی خۆی سه‌یری ئه‌و مه‌سه‌له‌یه ده‌کات، له ڕوانگه گه‌لی چه‌پی چه‌پ بگره تا دید و بۆچوونی ڕاستی ڕاست، به‌ڵام ئه‌وه‌ی که تا ئێستا ڕوونه ئه‌وه‌یه، هه‌موو ئه‌و ڕاو بۆ چوونانه هیچ خێرێکی ئه‌و تۆیان بۆ خه‌ڵکی سیڤیلی شاری سه‌رده‌شت به تایبه‌تی و بۆ نه‌ته‌وه‌ی کورد به گشتی نه‌داوه‌ته‌وه، بگره له زۆربه‌ی کاتیش‌دا تووشی قه‌یران هاتوون و ته‌نانه‌ت بوونه‌ته هۆی تێکشکانی که‌سایه‌تی و که‌رامه‌تی خۆیان و خه‌ڵکی به‌خت ڕه‌ش و داماوی سه‌رده‌شت.
نۆزده ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، واته له ڕێکه‌وتی(7/4/66) ی هه‌تاوی، فرۆکه‌کانی رژیمی دڵ له قین و خوێنرێژی دیکتاتۆری سه‌ددام، به ئاگاداری و ڕاوێژکاری، مه‌جلیسی قیاده‌ی سه‌وره ( سه‌رکردایه‌تی شۆڕش ) له هێرشێکی بێ به‌زه‌ییانه‌ی ئاسمانی نامرۆڤانه‌دا شاری سه‌رده‌شت و گونده‌کانی به گولله‌ی تایبه‌تی ( چه‌کی کیمیایی ) بۆردومان کرد.
دوابه‌دوای ئه‌و ڕووداوه، ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌بوو که، خوێنرێژانی دڵ پیسی سه‌ددام، ئه‌و چه‌که‌یان نه له سه‌ر خه‌ڵکی بێ دیفاعی شار، به‌ڵکو له سه‌ر دوژمنان و خایه‌نه کانی ناو خۆیی، واته هێزه‌کانی ئێرانی و مام جه‌لال له کار کردوه.
هه‌ر ئه‌و پڕوپاگه‌نده‌یه له شاری هه‌ڵه‌بجه‌شدا وه‌ک ده‌نگۆیه‌ک بڵاو ده‌کرایه‌وه. به پێی هێندێک به‌ڵگه‌و شایه‌د حاڵی حاشا هه‌ڵنه‌گر، له ڕۆژانی 13و14/3/1988 هێزه‌کانی ئێران گرده‌کانی ده‌ورو به‌ری هه‌ڵه‌بجه‌یان داگیر کرد، 15/3/1988 پێشمه‌رگه‌کانی ( یه‌کێتی – پارتی و سوسیالیست ) و هێزی ئێران به ناوی هێزی هاو به‌شی ئێران و پێشمه‌رگه‌کان چوونه‌وه ناو شاری هه‌ڵه‌بجه .(1)
به هۆی ئه‌وه‌یکه ناوچه‌ی هه‌ڵه‌بجه له ژێر ده‌ستی ئیران دا بوو ، ڕۆژی 16/ 3/ 1988 به پێی بڕیاری سه‌ددام حوسێن و سه‌رکردایه‌تی شۆڕش، هه‌ڵه‌بجه به به‌شێک له خاکی ئێران له قه‌ڵه‌م درا، هه‌ر به‌و بیانویه‌شه‌وه فه‌رمانی بۆردومان کردنی ده‌ڤه‌ری هه‌ڵه‌بجه وه‌ک پارچه‌یه‌ک له خاکی دوژمن ( ئێران ) به گولله‌ی تایبه‌تی ( کیمیایی ) به فڕۆکه‌وانه‌کان ڕاگه‌یه‌ندرا.
دوای پاشه‌کشه‌ی هێزی هاوبه‌شی ئێران و پێشمه‌رگه له هه‌ڵه‌بجه به‌ره‌و ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، ناوچه‌کانی تری کوردستان وه‌ک گۆک ته‌په، زێوه، فرجینی و قەڵا و قاڕنێ ، که‌وته به‌ر په‌لاماری دڕندانه‌ی رژیمی به‌عس و هیتر….
ئه‌گه‌رچی ئه‌م وته‌یه‌ی سه‌روو، وه‌ک هۆکارێکی سه‌ره‌کی ناتوانێت شرۆڤه و پاساوی ئه‌و جینایه‌ته‌و تاوانه گه‌وره یه بکات به‌ڵام ناشێت ئه‌وه‌یش بشاردرێته‌وه که کیمیا بارانی هه‌ڵه‌بجه، زێوه، گۆک ته‌په و سه‌رده‌شت، به واتایه‌ک، ناوچه‌کانی نێوان ئه‌و دوو شاره‌ی کوردستان، پێوه‌ندیه‌کی گرێدراوی به ده‌نگۆیه‌که‌وه هه‌بێت، به‌و مانایه که له لایه‌که‌وه ڕۆڵی زۆر زه‌قی هێزی ئێران وه‌ک دوژمنی ده‌ره‌کی ( له ڕوانگه‌ی عێراقیه‌کان ) و هێزه‌کانی مام جه‌لال وه‌ک خایه‌نێکی ناو خۆیی که له‌و سه‌رده‌مه‌دا به پیاوی ئێران ده‌ناسرا، له‌و تاوان و کاره‌ساته دا نکوڵی لێ بکرێت و وە به‌رچاو نه‌گیردرێت، له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه کێشه‌ی کورد و که‌ش و هه‌وای ده‌وڵه‌ته‌کان له‌و به‌شه‌ی کوردستاندا ( ڕۆژهه‌ڵات و باشوور ) حه‌شار بدرێت.
هه‌روه‌ک ئاماژه‌ی پێدرا له مه‌ڕ شاری به کیمیا کراوی سه‌رده‌شت ( وه هه‌ڵه‌بجه‌ش ) هه‌ر گرووپ و ده‌سته‌یه‌ک، تێڕوانینی تایبه‌تی خۆی هه‌بووه، تاقمی ناو خۆ و تاقمی ده‌ره‌وه‌ی وڵات، ته‌نانه‌ت بۆ به‌رژه‌وه‌ندی که‌سی، بنه‌ماڵه‌یی و بگره عه‌شیره‌تی یان به‌رژه‌وه‌ندی حیزبی، که‌ڵکی نادرووست و دوور له به‌رژه‌وه‌ندی و مه‌سڵه‌حه‌تی تاکه‌کانی خه‌ڵک و نه‌ته‌وه‌یی لێ وه‌رده‌گرن و چاوه‌ڕوانی خێردانه‌وه‌یه‌کی حیزبی و که‌سین.
به داخێکی زۆره‌وه، ڕووانگه‌ی زۆربه‌ی هه‌ره زۆری حیزب و ڕێکخراوه‌کانی سیاسی و مه‌ده‌نی هه‌روه‌ها خه‌ڵکی لێ قه‌وماو و ئازار پێدراوی سه‌رده‌شت ، له سه‌ر دوو ئاستی زۆر نزم و که‌ساسیه‌وه، دارێژراوه.
ڕوانگه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی تاکی و یارمه‌تیه‌کی بێ بایه‌خی ماڵی بگره ته‌نانه‌ت دۆسیه‌یه‌کی پزیشکی و کارتێکی جانبازی!
ڕوانگه‌ی دووهه‌م که هی که‌سایه‌تی و ڕێکخراوه‌کانه، له گۆشه نیگایه‌کی ماڵی و بازرگانی واته وه‌ک مامه‌ڵه‌یه‌کی مادی سه‌رچاوه ده‌گرێ .
پڕ ئاشکرایه، پڕۆسه‌ی کاره‌سات و روداوه‌کانی کیمیا بارانی هه‌ڵه‌بجه‌و سه‌رده‌شت پێش ئه‌وه‌یکه، ڕووداو و ڕوخساری ناحه‌زی شه‌ڕ و قۆناغێکی کاتی بژمێردرێت، پڕۆژه‌یه‌کی درێژخایه‌ن و گه‌ڵاڵه دارێژراوی ژینۆ سایدی نه‌ته‌وه‌ی کورد ( که تا ئه‌مرۆش درێژه‌ی بووه) دێته ئه‌ژمار.
راسته شاری سه‌رده‌شت به یه‌کێ له شاره‌کانی سنووری جۆگرافیای ئێران له باری تۆپۆگرافیه‌وه ده‌ناسرێت، که له کاتی شه‌ڕی هه‌شت ساڵه‌ی ئێران و عێراقی ده‌ستکرد، که‌وته به په‌لاماری ئاگر و گازی کیمیایی شۆڤێنیسته‌کانی عه‌ڕه‌ب ، به‌ڵام له هه‌مان کاتیش‌دا، له گۆشه نیگایه‌کی تره‌وه له لایه‌ن کار به ده‌ستانی قیاده‌ی سه‌وره به‌دی کراوه، ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌یه، سه رده‌شت وه‌ک به شێک له نه‌ته‌وه‌ی کورد، که‌وتۆته به‌ر هێرش و په‌لاماری کیمیایی به‌عسیه‌کان.
خۆ ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌بجه‌ی خوێناوی و ناوچه و گونده‌کانی ڕه‌ش کوژکراوەکانی نێوان هه‌ڵه‌بجه‌و سه‌رده‌شت، واته، ئه‌و شوێنه ڕه‌شه، وه‌بیر خۆمان بێنینه‌وه، بێ شک ئه‌وه لامان مسۆگه‌ر ده‌بێت.
ئاشکرایه، له‌و تراژێدیه تاڵه دا، ته‌نانه‌ت جێ پێی به‌عسیه‌کانی عێراق نابینرێت، به‌ڵکو، شوێنی پێی زۆربه‌ی مڵهوڕ و ده‌وڵه‌ته زلهێزه‌کانی وه‌ک : ئه‌مریکا، ئاڵمان، ئینگلیز، فه‌ڕه‌نسه و میسر و …. بگره کۆمکاری عه‌ڕه‌بیش وه‌ک ڕۆژ ڕوونه. جا هه‌ر له‌و سۆنگه‌یه‌وه، ئه‌و تاوانه نامرۆڤانه نه ته‌نیا نابێت وه‌ک ئاسه‌وار و ئاکامی شه‌ڕ و دیارده‌یه‌کی ناحه‌زی جه‌نگ سه‌یری بکرێت، به‌ڵکو پێویسته به چاوێکی ژیرانه و ورد بینانه، وه‌ک پڕۆسه‌یه‌ک له پڕۆژه‌یه‌کی ڕه‌ش به‌دی بکرێت .
جێی حه‌شاردان نیه، ئه‌گه‌ر کاره‌سات و ڕووداوه‌کانی دژ به گه‌لی کورد له ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دا، به تایبه‌ت که له لایه‌ن ڕێژیمه جۆراوجۆره‌کان که‌ش و هه‌وای ئایدیۆلۆژیکی جیاوازی تورکیه، سوریه و عێراق و…. له ماوه‌ی هه‌شت ده‌هه دا له خۆمان نه شارینه‌وه و وه‌ک پڕۆسه‌یه‌ک له پڕۆژه‌یه‌کی گه‌وره سه‌یریان بکه‌ین، هیچ ئه‌گه‌ر و پرسیارێک له خۆیدا ناهێڵێته‌وه .
ئه‌وه‌ش ئاشکرایه، هه‌موو ئه‌و پڕۆسه دڵته‌زێن و نامرۆڤانه، به هاو بیری، هاریکاری و چرای سه‌وزی مادی و مانه‌وی مل ئه‌ستورانی ناوچه‌یی و نێونه‌ته‌وه‌یی به ئه‌نجام گه‌یشتوه، ته‌نانه‌ت کپ بوونیان به ڕه‌زامه‌ندی خوێندراوه‌ته‌وه .
بڕوا ناکه‌م که‌سێک بدۆزینه‌وه که پڕۆژه‌کانی تواندنه‌وه‌و ئاسمیلاسیۆنی نه‌ته‌وه‌ی کورد له مێژوو دا ئینکار بکات .
نزیکه‌ی ( 700 ) ساڵه نه‌ته‌وه‌ی کورد به‌رده‌وام له گه‌ڵ ڕاگوێزان و قه‌ڵا چۆ کردن، توانه‌وه‌و ئینکار لێکردن، ئاشنایی هه‌یه، ( 550 ) ساڵ له مه‌و به‌ر ( 1514ز) به دابه‌ش کردنی نه‌ته‌وه‌ی کورد له شه‌ڕی نێوان سه‌فه‌وی و عوسمانیه‌کان به ڕه‌سمی پڕ ۆژه‌که له سه‌ری داسه‌پێندراو ده‌ستی پێ‌کرد .
ده‌سپێکی ژینۆساید‌و ئاسمیلاسیۆنی نه‌ته‌وه‌ی کورد له ژێر پڕۆژه‌یه‌کی درێژ خایه‌ن و گۆشه نیگای جیاواز و وێکچوو له گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی و بارودۆخی پێویست، هه‌ر له‌و کاته‌دا هاتۆته کایه‌وه که کورده‌کانی ڕۆژئاوای ئێران، بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ئێران ( خوڕاسان و قوچان و ….) ڕاگوێزران و نه‌ته‌وه‌یه‌کی کۆچه‌ری‌تر له زێد و مه‌ڵبه‌ندی ئه‌وان، جێ نشین کران. هه‌ر له درێژه‌ی ئه‌و پڕۆژه‌یه‌شدا، له پارچه‌یه‌کی تری کوردوستان، کورده‌کان به ده‌ستی پان تورکیسته‌کانی تورکیه، له وڵاتی خۆجێی باب و باپیرانیان شار به ده‌ر کران و هەر ئەو پیلانه ش کت و مت له لایه‌ن عه‌ڕه‌به‌کانی عێراق و ڕه‌گه‌ز په‌رسته‌کانی سوریا ڕه‌چاو کرا .(3)
لێک دابڕکردنی خاکی کوردوستانی گه‌وره له لایه‌ن ئیستیعماری ئینگلیس و فه‌ڕه‌نسه‌و به فه‌رمی ناسینی ئه‌و دابه‌شکاریه له لایه‌ن کۆمه‌ڵگای نێو نه‌ته‌وه‌یی به تایبه‌تی ئه‌مریکا، جه‌مسه‌رێکی دیکه‌ی پڕۆژه‌ی له ناو بردن و پاک کردنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی له مێژینه‌و خاوه‌ن که‌لتوور و شارستانیه‌تی کورد ده‌سته‌به‌ر ده‌کرێت. ئاخۆ کێ هه‌یه نه‌زانێت، له سێ داره‌دان و ڕه شه کوژی و شار به‌ده‌ر کردنی سیاسه‌ت وانان و پیاوه گه‌وره‌کانی کورد وه‌کوو شێخ عوبه‌یدوڵڵای نه‌هری، شێخ مه‌حمودی نه‌مر، سمکۆ، شێخ سه‌عیدی پیران و شه‌هیدان، قازی نه‌مرو قاسملوو، مه‌لا مسته‌فا و ئاپۆ و… هه‌ر له ڕه‌هه‌ندی ئه‌و پڕۆژه‌یه‌وه مانا په‌یدا ده‌کات .
پێویست به گوتن ناکات، ئه‌گه‌ر کاره‌ساتی کیمیایی سه‌رده‌شت به ڕووداوێکی جه‌نگی له قه‌ڵه‌م بده‌ین و له چوارچێوه‌ی شاردا بوه‌ستێت، یان باشتر بڵێین له چوار چێوه‌ی هه‌ندێک دۆسیه‌ی پزیشکی و ماڵی گیان به‌خت کراوه‌کان! به‌رژه‌وه‌ندی لاوازی حیزبی و… مه‌سڵه‌حه‌تی بێ ده‌لیل و نه‌شیاودا، سه‌ری داپۆشین، جگه له چه‌واشه کردن و به لاڕێ دا بردنی ووشه‌یه‌کی تری ناتوانین بۆ بدۆزینه وه، دیاره ئه‌وه‌ش له پیلان و پلانه‌کانی خوازراوی نه‌یارانی نه‌ته‌وه‌ی کورد دێته ئه‌ژمار و ته‌نانه‌ت ده‌بێته هۆ ی که‌ڵپ گڕ کردنی دوژمنان.
باسێک له وه دا نیه، کیمیا بارانی سه رده‌شت، کار دانه‌وه‌یه‌کی تریشی له سه‌ر ده‌سه‌ڵات دارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران و که‌ش و هه‌وای سیاسی و دۆخی ناوچه‌که، داناوه له به‌ر ئه‌وه له سه‌ره‌تاوه خوێندنه‌وه‌یه‌کی تایبه‌تیان له‌سه‌ر کردووه .
ده‌بێ بڵێین ئه‌گه‌ر ئه گه ر ئه و کاره ساته ڕه شه ته‌نانه‌ت ڕووداوێکی جه‌نگی له نێوان ئێران و ئێراق دا بوایه، ده‌شێت پاش ته‌واو بوونی شه‌ڕ و پێکدادان، ئه‌و شاره به ته‌واوی خاوێن کرابا، ئاوه‌دان کردنه‌وه‌ی سه‌رده‌شت به پێی به رنامه‌یه‌کی تایبه‌تی و جیاواز له بوودجه‌و به‌رنامه‌کانی ئاسایی، ده‌ستی پێ کردبا و بوودجه‌یه‌کی تایبه‌تی بۆ له ناو بردنی ئاسه وار و کاریگه‌ریه‌کانی شه‌ڕ، هه‌روه‌ها که‌م ڕه‌نگ کردنه‌وه‌و قه‌ره‌بووی ده‌رئه‌نجامه‌کانی ده‌روونی و جه‌سته‌یی ته‌رخان کرابا، به‌ڵام نه‌ته‌نیا ئه‌و کاره نه‌کراوه، به‌ڵکو له لایه‌که‌وه له بوودجه‌ی ده‌وڵه‌ت و پارێزگای ئاساییشدا، ئاوریێکی له سه‌ر نه‌دراوه‌ته‌وه و له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه ته نانه‌ت له هەوڵی ئه‌و خاڵانه‌ی خواره‌وه دا بوون:
1- تا ئه‌و جێگه‌یه‌ی بۆیان بووز ده‌خوات نه‌ته‌نیا کاردانه‌وه‌یه‌کی نێو نه‌ته‌وه‌یی به‌ڵکو ناوخۆیشی نه‌به‌ێت، له چوارچێوه‌ی شاردا دا پۆشرێت و ته‌نانه‌ت به‌ره‌ی داهاتووی شار به ته‌واوی لێی بێ خه‌به‌ر بێت و پێداچوونه‌وه‌ی له سه‌ر نه‌کات.
2- زۆربه‌ی ئیمتیازات و که‌ره‌سه‌ی ماڵیِ وه‌کوو یارمه‌تی ته‌کنیکی و پسپۆڕی ئوروپاییه‌کان و ژاپۆنیه‌کان بۆ چاک سازی و گۆڕانکاری ڕووخساری شاره‌که و هه‌ڵگرتنی فه‌قر و نه‌داری خه‌ڵک له گه‌ڵ پاره بگۆڕدرێته‌وه و له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی بۆ جێگا‌و شوێنێکی تری ناو وڵات ( جا با نه‌ڵێین ده‌ره‌وه‌ی وڵات ) بقۆزرێته‌وه.
3- مه‌خابن، زۆربه‌ی بانگه‌وازو بانگه‌شه‌ی ڕاگه‌یاندراوه‌کانی وڵاتانی دیکه به مه‌به‌ستی هاوکاری و هاریکاری و ئاماده بوونیان بۆقه‌ره‌بوو کردن و ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی بنه‌ڕه‌تی شاری سه‌رده‌شت له لایه ن ده‌وڵه‌ته‌وه، ده‌ستی ڕه‌تی لێدراوه، هۆی قه‌بووڵ نه‌کردنیشی به هۆکار و ئیستیدلالی ئه‌منیه‌تی و بارودۆخی تایبه‌تی ناساندراوه.
4- به‌پێی زانراوه‌کانی ناوخۆی خه‌ڵک، تاقمێکی به‌رچاو ئاسانکاری و بوورسیه‌ی خوێندکاری له بواری پزیشکی، ئه‌ندازیاری ئامێره‌کانی پزیشکی و ڕشته گه‌لی ده‌روون ناسی و هه‌روه‌ها له به‌ستێنی پسپۆڕی و زانیاری کیمیایی بۆ خوێندکاران و لاوانی شاری سه‌رده‌شت به چه شنێکی تایبه‌تی له لایان تاقمێک له ده‌وڵه‌ته‌کانی ئه‌ورووپایی و هی تر ته‌رخان کرابوو، بۆ بنه‌ماڵه و نووره‌چاوه‌کانی … قۆزراونه‌ته‌وه، کە زیاتر له سه‌ت فه‌قه‌ره به‌راورد ده‌کرێت .
5- تا ئه‌و جێگه‌یه‌ی که رێی هه‌بووه، هه‌وڵ دراوه سه‌رده‌شت وه‌کوو یه‌کێ له شاره‌کانی دیارده‌ی شه‌ڕی داسه‌پێندراو، ناو ببردرێت و زیاتر له راده زه‌ق نه‌کرێته‌وه تا مه‌بادا ببێته هۆی هه‌ڵچوونی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی کورده‌کانی ئێران و پارچه دابه‌شکراوه‌کانی دیکه‌ی کوردستانی بن ده‌ستی تورکیه و ئێراق و سوریا، له هه‌مان کاتیش‌دا وڵاتانی پێوه‌ندیدار له گه‌ڵ کێشه‌ی کورد به‌رده‌وام له هه‌وڵی ئه‌وه دا بوون که مانای کیمیاوی کراوی شاره‌کانی سه‌رده‌شت و هه‌ڵه‌بجه چه‌واشه بکه‌ن تا نه‌خوازا له داهاتوودا وه‌ک به‌ڵگه‌یه‌ک بۆ دابین کردنی مافی چاره‌نووسی خۆیان و بڕیارێکی حه‌ق خوازانه که‌ڵکی لێ وه‌ربگرن .
ڕه‌نگه جێی هیچ ئه‌گه‌رێک نه‌بێت که کاره‌سات و تاوانی به پیلان و به‌رنامه‌ی کیمیا بارانی نه‌ته‌وه‌ی کورد ( باشوور و باکوور و ڕۆژهه‌ڵاتی کوردوستان ) خوێندنه‌وه‌یه‌کی نێو نه‌ته‌وه‌یی له سه‌ر بکرێت .
کیمیاوی کرانی کوردستان کتو مت له قالبی شه‌ڕی داسه‌پێندراوی ئێران و ئێراق، خوێندنه‌وه‌و لێکدانه‌وه‌یه‌کی سه‌خت ئامێری و رواڵه‌تی له سه‌ر ده‌کرێت و به یه‌کێک له دیارده ڕوخێنه‌ره‌کانی شه‌ڕ و تێک هه‌ڵپڕژان له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن. به ده‌گمه‌ن ده‌بیسرێت و ده‌بینرێت کۆمه‌ڵگای جیهانی و ڕێکخراوی نێو ده‌وڵه‌تی له‌و باره‌ۆه کارێکیان بۆ کورد، نه وه‌ک نه‌ته‌وه‌و گه‌لێکی لێ قه‌وماو به‌ڵکو وه‌ک مرۆڤێک، کردبێت.
خاڵێکی هه‌ره گرینگی ئه‌و ڕووداوه لەو ڕوانگه وه دێته به‌رچاو که پڕۆژه‌ی تواندنه‌وه‌و قڕ کردنی گه‌لی کورد له ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناویندا وه‌ک ڕۆژ روون و ئاشکر ده‌کات، بۆیه ڕه‌وایه ئه‌و کاره‌ساته‌ش له سه‌ر جه‌مسه‌ری ئه‌و پڕۆژه‌یه توێژینه‌وه‌ی لێبکرێت و به‌رنامه‌ی گونجاو و پێویستی بۆ دابرێژرێت.
له باری یاسایی و سیاسیه‌وه، ژینۆساید و قڕکردنی نه‌ته‌وه‌ی کورد (به تایبه‌ت کیمیا بارانی سه‌رده‌شت و هه‌ڵه‌بجه ) له ماوه‌ی یه‌ک سه‌ده‌ی ڕابردودا خاڵ و به‌ڵگه‌یه‌کی زۆر دان پێدا هێنه‌ر و جێی سه‌رنجه؛ ئێمه وه‌ک میلله‌تی کورد ( وه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌کی جیاواز ) بۆمان هه‌یه له هه‌موو بارێک‌دا داوای مافی دابین کردنی دیمۆکراتیکانه‌ی چاره‌نووسی خۆمان بکه‌ین و له سه‌ر مه‌سڵه‌حه‌ت و سه‌قامگیر کردنی مافه ڕه‌واکانی خۆمان بڕیار بده‌ین. چوونکو مه‌خابن له‌و چه‌شنه پڕۆژانه‌دا واتا، فه‌توای شه‌ڕ له سه‌ر کورد، ڕه‌ش کوژی خه‌ڵکی مه‌ده‌نی بێ چه‌ک، بێ سه‌رو شوێن کردنی لاوان و هه‌ستیارانی به ئه‌مه‌گ، شار به ده‌ر کردنی گه‌لێک له وڵاتی خۆجێی خۆی، ئاواره‌و ده‌ر به ده‌ر کردنی سه‌دان هه‌زار کورد، ئه‌نفال کردنی مرۆڤی کوردی کافر و بێ دین! شوشتنه‌وه‌ی مێشک و زه‌ینی لاوی کورد به مه‌به‌ستی دابڕان له ڕابردوی نه‌ته‌وه‌یی خۆی، قه‌ڵا چۆکردنی زێد و مه‌ڵبه‌ندی کورده‌کان، کیمیابارانکردنی کورد له هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردوستان به گولله‌ی تایبه‌تی و…. به شێوه گه‌لی جۆراوجۆر و به پێی داب و دۆخی زه‌مان هه‌ر درێژه‌ی هه‌یه، جا هیچ جیاوازیه‌کی نیه، به هه‌ر ناوێک و له سه‌ر هه‌ر شێوازێک به رێوه بچێت.
شاعیرانه‌یه ئه‌گه‌ر وا بیر نه‌که‌ینه‌وه که گولله‌ی تایبه‌تی له قاپۆڕی ژینۆسایددا به‌رامبه‌ر به کورد، دابه‌ستراوه و له حاڵی جوڵانه‌وه‌دایه، بۆیه پێویسته ڕێگه چاره‌یه‌کی سه‌ره‌کی و هه‌میشه‌یی بۆ پێشگیری و به‌رگری کردن له کیمیا بارانێکی تر و ژینۆساید و جه‌نایه‌تێکی دیکه، بدۆزرێته‌وه.
بێ شک خوێنه‌رانی ئه‌و بابه‌ته له‌و ڕاو بۆچوونه له گه‌ڵماندان که، ته‌نیا کارێکی به‌رچاو له به‌ستێنی کیمیاوی کراوی شاری سه‌رده‌شت کراوه ئه‌وه بووه که تاقمێک مرۆڤی نه‌شیاو لێنه‌زان، له هه‌مان حاڵیش‌دا گرێ‌دراو ، له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی تاکی و بنه ماڵه‌یی و هه‌روه‌ها گوێڕایه‌ڵی ، هه‌ڵسوڕانێکی لاوازیان هه‌بووه ، عه‌ینی ئه‌و که‌ره‌سه‌یه‌ش له لایه‌ن کورده‌کانی به‌شێکی تری کوردستان ( واته بن ده‌ستی ئێراق ) ، به شێوازێکی دیکه ڕه‌چاو کراوه ، کورد گوته‌نی تا گیرفان و جانتایان خاڵی بووه، کیمیا بارانی هه‌ڵه‌بجه‌و سه‌رده‌شتیان وه‌ک کراسی عوسمان و بنێشته خۆشکه، به‌رز کردۆته‌وه و پاش پڕ کردنی گیرفانی که‌سی و حیزب حیزبێنه‌ی خۆیان کپ بوون، به واتایه‌کی تر نه‌ته‌وه‌یه‌کیان کپ و ده‌مکووت کردووه. چالاکی و هه‌ڵسوڕانی حیزبه سیاسیه‌کانی کوردوستانی فێدراڵی ئێراق هه‌روه‌ها گرووپ و ڕێکخراوه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتیش له‌و بواره‌دا، کۆمه‌ڵێک پرسیار و سه‌ر سوڕمان دێنێته کایه‌وه. قسه‌ی له سه‌ر نیه که به ره‌ها کردنی بنه‌ما سه‌ره‌کیه‌کان و چه‌سپان به هێندێک قازانجی ناسه‌ره‌کی و په‌ڕاوێزیه‌وه نه‌ته‌وه‌یه‌کی بن ده‌ستیان فڕۆشتووه و هه‌ربه ته‌واوی مانای ووشه‌وه نووزه‌یان لێ بڕاوه .
خۆ ئێستا کورد له باشووری کوردوستان ئازاد بووه، ته‌نانه‌ت ماوه‌یه‌کی زۆره ( 15 ساڵه ) چه‌کمه‌ی دوژمنان خاکیان گڵاو ناکات، ئه‌دی بۆچی کاربه‌ده‌سته‌کان و ماقووڵه‌کان و سیاسه‌تڤانانی ئه‌و به‌شه‌ی کوردوستان هه‌ر به جارێکی نووزه‌و وزه‌یان لێ بڕاوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش هه‌ر ده‌نگێکی حه‌ق خوازانه و ڕه‌وا له مه‌ڕ به ئاکام گه‌یاندنی تاوانی کیمیا بارانی هه‌ڵه‌بجه و بگره سه‌رده‌شتیش کپ ده‌که‌ن و له‌گه‌ڵ کوت و زنجیر ڕووبه‌ڕوویان ده‌که‌نه‌وه. خۆ ئێستاکه که‌س پێشی پێ نه‌گرتوون، سه‌ددامی دڕنده له سه‌ر مێزی ده‌سه‌ڵات دا نه‌ماوه‌ته‌وه، ئایا جیا له‌وه‌یه که له سه‌ر خوێنی کوردی بێ تاوان و زوڵم لێ کراو، مامه‌ڵه‌ی نهێنی و ئاشکرای ماڵی و…ده‌کرێت. ئێمه به قوورسی له سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ین که، فیدا کردنی به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی و ڕه‌وایی گه‌له‌که‌مان له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی و مه‌سڵه‌حه‌تی کاتی حیزبی و که‌سی خه‌یانه‌تێکی نه‌به‌خشراو و زۆر گه‌وره‌یه. (6)
دووپات کردنه‌وه‌ی ئه‌و قسه‌یه ده‌بێته هۆی سه‌ر ئێشی که سیاسه‌ت وانان و چالاکانی مه‌ده‌نی و ڕێکخراوه‌کانی هه‌ڵسوڕ له سه‌ر ئه‌و پڕۆسه‌یه، وا باشتره له بیری به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و نه‌ته‌وه‌یی دابن تا لێڕوانین ولێکدانه‌وه‌یه‌کی به‌رته‌نگ و کاتی.
ده‌ر ئه‌نجام:
کاره‌سات و تراژێدی دڵته‌زێنی گازی کیمیایی له سه‌ر خه‌ڵکی سه‌رده‌شت و به‌شه‌کانی دیکه‌ی کوردستان وه‌ها گه‌وره‌یه که له مێژووی مرۆڤ دا، له سه‌ر مرۆڤ و به ده‌ستی مرۆڤ ڕووی داوه، به جۆرێک که مرۆڤایه‌تی و داهاتووی مرۆڤ بۆ هه‌میشه ده‌بێت په‌نجه‌ی شه‌رم بگرێته به‌ر ڕوخساری خۆی. مه‌خابن هیچ که‌سیش له مه‌ڕ ئه‌و رووداوه ڕاناچڵه‌کێ، هه‌روه‌ک به‌رامبه‌ر به پڕۆسه‌کانی دیکه‌ی ژینۆسایدی کورد هیچ که‌سێک ته‌نانه‌ت داخێکیشی هه‌ڵنه‌کیشاو ده‌ستی سه‌ر سووڕمانی له بن چه‌ناگه‌ی خۆی نه‌چه‌قاند ! ئه‌گه‌ر به وردبینی هه‌موو کون و که‌لێنه‌کانی مێژووی جیهان تاوتوێ بکه‌ین، جینایه‌تێکی وا بە ر بڵاو و ژینۆسایدێکی وه‌ها نامرۆڤانه، که به درێژایی مێژوو، به‌ر ده‌وام و بێ پسانه‌وه له سه‌ر کورد کرابێت ناتوانین بدۆزینه‌وه.
ئه‌گه‌ر به کورتی چاوێک به سه‌ر دیارده و ڕووداوی راسته‌قینه‌ی هۆلۆکاست بخشکێنین و له شیشه‌ی ئه‌و ڕووداوه ئاوڕێک بده‌ینه‌وه سه‌ر کاره‌ساتی کیمیا بارانی سه‌رده‌شت ( و هه‌ڵه‌بجه ) بۆمان ده‌رده‌که‌وێت که کورد چه‌نده چه‌وساوه‌ته‌وه و تا چ ڕاده‌یه‌ک زوڵمی لێکراوه. دیاره به‌رامبه‌ر یه‌ک دانمانی کاره‌ساتی هۆلۆکاست له گه‌ڵ تاوان و رووداوی گازی کیمیایی سه‌رده‌شت و ژینۆسایدی نه‌ته‌وه‌ی کوردبه هیچ شێوه‌یه‌ک دروست نیه و ناش گۆنجێت.
رژیمێکی تایبه‌تی به ئایدیۆلۆژیه‌کی کاتی و هه‌ندێک مرۆڤی ڕه‌گه‌ز په‌رست به ده‌ستی هیتلێر کارێکی کردووه، تاکوو ئێستاش له قازانجه‌کانی ئیسرائیل به تایبه‌تی و یه هوودیه‌کان به گشتی که‌ڵکی لێ وه‌ر ده‌گرن و به رهه‌میان بۆ ده‌داته‌وه، به‌ڵام ژینۆسایدی ڕه‌شی نه‌ته‌وه‌ی کورد له ماوه‌ی ( 700 ) ساڵ، به تایبه‌تی یه‌ک سه‌ده‌ی هاوچاخدا به‌رده‌وام وبێ قرتان له لایه‌ن رێژیم گه‌لی جیاواز و له سه‌ر بنه مای ناته‌با، هه‌ر درێژه‌ی بووه، ئاشکرایه ده‌م به‌ستن و کپ بوونی ده‌وڵه‌ته باڵا ده‌سته‌کان و رێکخراوه‌کانی نێو نه‌ته‌وه‌یی و کۆمه‌ڵگای جیهانیش دە ستیان به‌م پڕۆژه‌یه ڕه‌نگینه.
به کار بردنی بۆمبی ئه‌تۆم له مه‌ڕ شلره‌کانی هیرۆشیما و ناکازاکی ژاپۆن له لایه‌ن ئه‌مریکا، ئه‌گه‌رچی جێگه‌ی شه‌رمه‌زاری و مه‌حکومه، به‌ڵام ئاسه‌واری درێژخایه‌ن و به‌رده‌وامی نه‌بووه، گازی به سه‌رداریژراوی سه‌رده‌شت جگه له پێک هێنانی گیر و گرفت و ئازارێکی زۆری جه‌سته‌یی، کاریگه‌ری و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی له سه‌ر خه‌ڵکی ئه‌و کات و منداڵان و به‌ره‌ی داهاتوو ی سه‌رده‌شت و گوونده‌کانی هه‌یه و هه‌رده‌شیبێت، ئه‌وه‌ش به به‌ڵگه‌یه‌کی زۆری زانستی و توێژینه‌وه‌یه‌کی له سه‌ر پێ، مسۆگه‌ر ده‌بێت . جا ئه‌گه‌ر نه‌وه‌ی داهاتووی سه‌رده‌شت زوو تووڕه‌و عه‌سه‌بی ده‌بێت، ئه‌گه‌ر بینیتان و به گوێتان گه‌یشت که منداڵێکی ناسرووشتی و سه‌قه‌ت له دایکبوو، بۆمان نیه، سه‌رمان سووڕ بمێنێ و به گه‌ڕان له هۆکاری تایبه‌تی خۆمان ماندوو که‌ین، مانگه شه‌و سه‌ر به ئێواره دیاره. ڕه‌نگه ئه‌گه‌ر ئێستا ئه‌فلاتوونی حه‌کیم زیندوو بایه، په‌رتووکی یاساکه‌ی ( قوانین) خۆی به شێوه‌یه‌کی تر و له سه‌ر میحوه‌رێکی‌تر ده‌نووسی. وه‌یان مووسا جۆرێکی تر له مه‌ڕ فیرعه‌ونیه‌کاندا به‌ره‌نگاری و به‌ربه‌ره‌کانی ده‌کرد، ئامۆژگاری پێغه‌مبه‌ره‌کانیش له سه‌ر شێواز‌و بنه‌مایه‌کی دیکه داده‌ڕێژرا، جا ئه‌ره‌ستووش پێناسه‌یه‌کی دیکه‌ی له مه‌ڕ فه‌یله‌سووف، مرۆڤ و فه‌زیله‌ت ده‌هێنایه کایه‌وه .
به بێ قسه تاوانی کیمیا باران کردنی شاری سه‌رده‌شت پێوه‌ندیه‌کی پته‌وی به پڕۆژه‌ی مێژوویی ژینۆساید و قڕ کردنی کورده‌وه هه‌یه. ئه‌وه‌ی که له سه‌رووی گشت لێکدانه‌وه‌و بیروڕاکان له مه‌ڕ ئه‌و جینایه‌ته ده‌بێت له به‌ر چاو بگیرترێ، ئه‌وه‌یه که، کاره‌ساتی وا دڵته‌زێن و بێ وێنه له مێژووی ژیانی مرۆڤدا پێش هه‌موو شتێک ژینۆسایدی نه‌ته‌وه‌یه‌که، ته‌نیا به‌ڵا و رووداوێک له سه‌ر خه‌ڵکی شاری سه‌رده‌شت به‌دی ناکرێت.
به درێژایی چه‌ند سە د ساڵه کورد به‌رده‌وام و بێ پچڕان له ژێر چه‌رخی پڕۆسه‌ی ژینۆساید و له‌ت له‌ت کردن دایه، پڕۆسه‌ی سڕینه‌وه‌ی بیری نه‌ته‌وه‌یی، کۆمه‌ڵکوژی و ئه‌نفال، کیمیا باران کردن و که‌وتنه به‌ر قامچی گولله‌ی تایبه‌تی و هه‌زاران به‌ڵاو به‌سه‌رهاتی دیکه، له لایه‌ن دوژمنانی راسته‌و خۆ و به ئاریکاری و ئیزنی چاوزه‌قکه‌ران و ملهوڕه‌کانی سه‌رده‌م ، به‌رده‌وام و نامرۆڤانه له ئارا دایه، جا کاری کوردی چاره‌ڕه‌ش و بێ که‌س ! به‌و جێگایه گه‌یشتوه که زرته بۆزێکی ئه‌فریقایش له کێنیا ،لێیکه‌وتۆته پیلان و به‌ر هه‌ڵستکاری له گه‌ڵدا ده‌کات، هه‌ر ئه‌و قوڵه ڕه‌شه‌ی که ئاپۆ و باکووری کوردستانی به دوژمنانی گه‌لی کورد فڕۆشت تا به‌ڵکو زۆرتر خۆی ڕووسپی بکات.
به ڕاستی سه‌رمان لێ شێواوه‌و نازانین کام برینه سای ێژ بکه‌ین، برین و داخی ڕاگوێزان و قه‌ڵا چۆ کردن، برینی نکووڵی و ئینکار لێ کردن، برین و داخی ئه‌نفال و ڕه‌شه کووژی وه یان هه‌ڵه‌بجه‌و سه‌رده‌شت. به هیچ شێوه‌یه‌ک ڕه‌واو دروست نیه‌و ناشێت کیمیا بارانی سه‌رده‌شت له کاره‌سات و جینایه‌ته‌کانی مێژوویی خۆمان جیا بکه‌ینه‌وه، به بێ دوودڵی و ڕاڕایی دە بێ چاو له‌و ڕاستیه بکه‌ین که ئەو پڕۆژه‌یه به شێواز و ئامراز و به‌رنامه‌ی کاتی به‌رێوه چووه و به‌رێوه ده‌چێت، بۆیه هه‌ڵاواردنیان له یه‌کتر هه‌ڵه‌یه‌کی زۆر زه‌قی مێژووییه.
تاوانی کیمیا باران کردنی سه‌رده‌شت به دادگایی نمونه‌ی وه‌ک ئه‌نرات و سه‌ددام و گه‌ده‌و گوده‌کانی کۆتایی پێ نایه‌ت، به دابین کردنی رۆژێکی سه‌مبولیک و مۆنۆمێنتێکی بێ رووح! پێک هێنانی چه‌ند دۆسیه‌یه‌کی پزیشکی و بیمه‌یی و گیان به‌خت کراوه‌یی، کۆمه‌ڵێک هۆنراوه‌و به‌یانیه، دروشم و شو‌عاری ڕێکخراوو جه‌ماعه‌تێکی حه‌ق له لایه‌ن و لابیگه‌ری کردن له‌م لاو لا و خۆ ده‌پاڵ هاویشتنی ئه‌م و ئه‌و، ناتوانین و پێ ناچێت شانی خۆمان له بن قورسایی و گرینگی ئه‌و جینایه‌ته بخزێنین و بۆ هه‌میشه خاتر جه‌م بین و چاو داپۆشین.
تۆ بڵێی ئه‌و کاره‌ساتانه هه‌مووی نه‌گه‌رێته‌وه سه‌ر ئه‌و راستیه که کورد وه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌کی بن ده‌ست له گه‌ڵیان ڕووبه‌ڕوو ده‌بێته‌وه؟
با خۆمان له‌و راستیه تفت و تاڵه‌ش گێل نه‌که‌ین که کورد له هه‌موو لایه‌که‌وه به یه‌ک چاو ته‌ماشا ده‌کرێت و گشت دوژمنان یه‌ک خۆێندنه‌وه‌و بۆچوونیان له مه‌ڕ کورد هه‌یه. ئه‌و وته‌یه خۆی له خۆی دا هه‌ڵگری به‌شێکی دیکه‌ی ئه‌و ڕاستیه‌یه که کورد تاکوو ئێستا وه‌ک هە موو میلله‌ته‌کانی تر دانی پێ دانه‌نراوه، وێنه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌کی خاوه‌ن ماف له لایه‌ن سوریه و تورکیه‌و … هه‌روه‌ها کۆمه‌ڵگای نێو نه‌ته‌وه‌یش نه‌ناسراوه و نە سه‌لمێندراوه.
له ده‌ر ئه‌نجامی ئه‌و بابه‌ته‌دا ده‌توانین په‌نجه بۆ هێندێک خاڵ رابکێشین که پێویسته ڕه‌چاو بکرێت:
1-ده‌وڵه‌تی ئێستای عێراق وه‌ک ده‌وڵه‌تێکی عێراق و به‌رپرسی سه‌روه‌رایه‌تی ده‌وپەته‌کانی پێشوو، پێوسته له خه‌ڵکی شاری سه‌رده‌شت به‌ڕه‌سمی داوای لێبوردوویی(عوزرخواهی) بکات، هه‌روه‌ها پێویسته له هه‌وڵی قه‌ره‌بوو کردنه‌وه‌ی ئه‌و تاوانه ڕه‌شه‌ی دا بێت.
2- پێویسته لێژنه‌یه‌کی نێو ده‌وڵه‌تی به سه‌رپه‌رشتی ڕێکخراوی نێو نه‌ته‌وه‌یی له مه‌ر ئه‌و تاوانه پێک بێت، به شێوه‌یه‌ک که هیچ پابه‌ندیه‌کی به هیچ ده‌وڵه‌تێکه‌وه نه‌بێت و سه‌ربه‌خۆ و راسته‌و خۆ کار بکات تا هه‌موو تاوان باره‌کانی ،راسته‌و خۆ و ناراسته‌و خۆ بداته به‌ر ده‌ستی عه‌داڵه‌ت و لێ پرسینه‌وه.
3- پێویسته خوازیاری ئه‌وه بین رۆژێکی دیاریکراو له ژێر ناوی رۆژی جیهانی کیمیا باران و ژینۆسایدی گه‌لی کورد له لایه‌ن ( u n ) ه‌وه و به ره‌سمیه‌ت بناسرێت و ئه‌و کرده‌وه دژ به مرۆڤایه‌تیه مه‌حکووم بکرێت. چوونکو ئه‌و کاره‌ساته پێوه‌ندی به کۆمه‌ڵگای جیهانی و به مرۆڤایه‌تیه‌وه هه‌یه.
4- ڕێکخراوی نێو نه‌ته‌وه‌یی، به یارمه‌تی دانی ئابووری و زانستی و پزیشکی خه‌ڵکی شاره‌کان له هه‌وڵی قه‌ره‌بوو کردنی ئه‌و جینایه‌ته دابێت و ئه‌و کاره‌ش هه‌ر ده‌بێت ڕاسته‌و خۆ‌و له ژێر به‌رپرسایه‌تی خۆیدا بێت .
5- پێکهاته‌و رێکخراوه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات له تاراوگه‌دا پێویسته ئه‌و جینایه‌ته وه‌ک خۆی به ده‌وڵه‌ته‌کانی دیکه بناسێنن.
6- ئه‌رکی سه‌رشانی هه‌موومانه که له هه‌ر چوارپارچه‌ی کوردوستان و تاراوگه‌دا، به‌رده‌وام له سه‌ر ئاسمیلاسیۆن و ژینۆساید کردنی گه‌لی کورد پێ‌داگر بمێنینه‌وه تا مافی نه‌ته‌وه‌ییمان له لایه‌ن کۆمه‌ڵگای جیهانی و پێکهاته‌ی نێو نه‌ته‌وه‌یی به فه‌رمی بناسرێت و دانی پێدا بهێنرێت.
7- گشت رێکخراوو ئه‌نجومه‌نه‌کانی چالاک له بواری کارە ساتی کیمیایی سه‌رده‌شت و هه‌ڵه‌بجه ده‌شێت راسته‌و خۆ و سه‌ربه‌خۆ به‌رنامه‌ی پێویست دابڕێژێت، پرۆسه‌و پێداویستیه‌کانی خۆی به‌رێوه به‌رێت، به بێ ئه‌وه‌یکه هیچ وابەسته‌یی و پێبه‌ندیه‌کی به کاربه‌ده‌ستان وماقووڵه‌کانه وه هه‌بێت، به مانایه‌کی دیکه، راسته‌و خۆ و بوێرانه به‌رنامه‌کانی خوی، بۆ خۆی به ئه‌نجام بگه‌یه‌نێ. جێ گوومان نیه به‌رێوه بردنی به‌رنامه‌کانی ساڵوه‌گه‌ری کاره‌ساتی کیمیایی به کارگیی ی ده‌وڵه‌ت و خۆتێ هه‌ڵقووتێنه‌ران، ده‌رئه‌نجام و به‌رئه‌نجامێکی گرینگی هه‌بێت، جگه له چه‌واشه کردن و به لارێ بردنیدا، چی تری لێ هه‌ڵناکه‌وێت.
8- پێویسته هه‌موو ئازار پێ گه‌یشتوان و قوربانیانی شاری سه‌رده‌شت و ته‌واوی گونده‌کانی سه‌رده‌شت به بێ هیچ جیاوازیه‌ک قه‌ره‌بووی ئه‌و تاوانه‌یان بۆ بکرێتەوە؛ حەق وایه بۆ هه‌موو خه‌ڵکی شار و گوونده‌کان بە بێ هیچ جیاوازیەک، ئه‌وانه‌ی ئێستا له ژیان دان و ئه‌وانه‌ی نه‌وەی داهاتووش، ده‌بێ به‌و په‌ڕی رێز و حورمه‌ته‌وه، لە زێر چاوه دێری رێکخراوه نێو نه ته وه ییه کان دۆسیه‌ی تایبه‌تیان بۆ ساز بکرێت.
9- پێویسته ده‌فته‌ری ره‌هبه‌ری، ده‌وڵه‌تی ئاغای ئه‌حمەدی نه‌ژاد، مه‌جمه‌عی ته‌شخیسی مه‌سڵه‌حه‌تی نیزام، پارله‌مان و.. به به‌رنامه‌و بودجه‌یه‌کی تایبه‌تی له هه‌وڵی ئاوه‌دانکردنه‌وه‌و په‌ره‌پێدانی پیشه سازی و پڕۆژه خزمه تگوزاریه کان، زانکۆ و پڕۆژه‌ی بنه‌ڕه‌تی داڕشتن بۆ خه‌ڵکی لێ قه‌وماوی سه‌رده‌شت بن، تا له داهاتوویه‌کی نزیکدا روخساری ناحه‌زی شار و کۆمه‌ڵگای سه‌رده‌شت به‌ره‌و پێشکه‌وت و گه‌شه سه‌ندن هه‌نگاو هه‌ڵبنێتە وە.
کۆتایی:
ئێمه له سه‌ر ئه‌و باوه‌ره‌ین تا کێشه‌ی کورد له سه‌ر بنه‌مای دیاریکردنی مافی چاره‌نووسی نه‌ته‌وایه‌تی، به شێواز و میتۆدێکی دیمۆکراتیانه، له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناویندا چاره‌سه‌ر نه‌کرێت، به بێ دڕدۆنگی کارە سات و رووداوی له‌و چه‌شنە، به‌رده‌وام، به شێوازگه‌ل و له ژێر سه‌ردێڕی جۆراو جۆر له جێی خۆی ده‌مێنێته‌وه، واته کێ به‌رکێی نه‌یارانی کورد له داڵده‌دانی کوردی لێ قه‌وماو دا، ژینۆساید و قڕ کردن، جارێکی تر به ناوێکی تر له رۆژگارێکی تر به سه‌ری دا ده‌سه‌پێت و درێژه‌ی پێ ده‌درێت و کۆتایی پێ نایه‌ت.
له راسیتدا چه‌رمه‌سه‌ری و ژینۆساید و خاشه‌بڕکردنی گشت نه‌هاته‌کانی گه‌له‌که‌مان و قه‌ره‌بووی هه‌موو رووداوە تاڵه‌کانی مێژووییمان بۆ هه‌میشه به گه‌یشتن به‌و مافه ره‌وایه‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه .
نووسینی: جه‌لال حاجی زاده
06/04/2706 کوردی__ 06\04/1385 سه‌رده‌شت