ئه‌م شاره هه‌ر به‌سه‌وزی ده‌مێنێته‌وه. موکریان نستانی

ئه‌م شاره هه‌ر به‌سه‌وزی ده‌مێنێته‌وه. موکریان نستانی

1
سه‌رده‌شت!
برینێکی هه‌میشه به‌ژانه
له بیرکردنه‌‌وه‌ی کورد و
له ناخی مێژوو دا.
به سه‌وزی مانه‌وه‌ی

خه‌ونی دارستان و باخچه‌کانی شار
دوای ژه‌هرباران،
خه‌تێکی ڕاست و چه‌پی هێنا

به‌سه‌ر هیوای،
خوێنڕێژانی دڵڕه‌ش و بیژوو دا.
2
هیچ بورکانێک
وه‌ک دوا زریکه‌ی کانیه‌کی ژه‌هراویکراو
دڵی چیا ناهه‌ژێنێ.

ئه‌م تاوانه،
هه‌ر وا بێ سزا نامێنێته‌وه.
ئه‌مشه‌و ئه‌م ئازاره، له ناختدا هه‌ڵگره
به‌یانی که خۆرهه‌ڵات،
هه‌موو کوردستان ده‌تلاوێنێته‌وه.