پێشمەرگە. نووسینی : د. ڕەحیم قازی

پێشمەرگە. نووسینی : د. ڕەحیم قازی
زستانی کوردستانە، هێندە ساردوسڕە کە کەمی ماوە خوێنی نێو ڕەگی مرۆیان بمەیێنێ. تف هەڵاوێی دەبێتە سەهۆڵ و دەکەوێتە سەر عەرزەکە و وردوخاش دەبێ.
هەورەکان پێشی ئاسمانیان گرتووە، زیڕوح دەنگی لێوە نایە. باڵیندەکان وەدەستوپێ کەوتوون، وە بۆ خۆ تێ خزان لە دێ و دەشت و قەتپاڵی کێوەکان لە جێگایەکی خاڵبەڵەک دەگەڕێن.
ڕیزەی کێوەکان هەتا چاو هەتەر دەکا و دەشتەکان وە تەنانەت ئەو ماڵانەی کە لە کۆلانەکەیاندا دووکەڵی ڕەش دێتە دەرێ، بە کفنی بەفر داپۆشراون. عەرز هەر دەڵێی لە حاست زەڵمی عاسمان شکایەت دەکا و دەناڵێنێ، کانی و کەرێزەکان پشوو دەدەن، و جارجاە بایەکی سارد بەسەر دێیەکەدا دێ وە ئەو لاوانەی کە لە قەراغ سەرانگوێلکەکان و پەنای قەڵاغەکان بۆ ژوان ڕاوەستاون مەجبوور دەکا بچنە نێو مزگەوت و ماڵەوە ….

بۆ درێژەی بابەت فایلی کتێبەکە دەتوانی دابەزێنی و یا بیخوێنیەوە.