ماڵپەڕی گیاڕەنگ، سەرچاوەیەکی دیار و باوڕپێکراو. کوێستان بابایی

ماڵپەڕی گیاڕەنگ، سەرچاوەیەکی دیار و باوڕپێکراو. کوێستان بابایی

لە سەردەمێک دا دەژین کە زۆربەی زۆری خەڵک ئامێرە ئێلێکترۆنیەکان بەکار دێنن و ڕۆژانە نووسین و بابەتە جۆراو جۆرەکان لە پالتفۆرمە دیجاتاڵیەکاندا بڵاودەبنەوە. ماڵپەڕی گیاڕەنگ یەکێک لەو ماڵپەڕە دیارانەیە کە خوێنەری تایبەتی خۆی هەیە بۆ بەردەوامی مانەوە ئەرک و زەحمەتێکی زۆری لەسەر شان بووە.

گیاڕەنگ لە ڕوانگەی منەوە یەکێکە لەو ماڵپەڕانەیە کە لە ماوەی ٢٠ ساڵی ڕابردوو دا بە بێ وەستان بابەتی گرینگی سیاسی و کۆمەڵایەتی خستۆتە بەر دیدی خوێنەرانی. بۆتە سەرچاوەیەکی دیار و باوەڕپێکراوی، پڕ لە بابەتی جۆراو جۆر و بەسود کە خزمەتی زۆری بە زمان، کلتوور و مێژووی کورد کردوە.

 ماڵپەڕی گیاڕەنگ بە زەحمەتی دوو هاوڕێ بەڕێز و ماندوو نەناس بەڕێوە دەچێ. جێی خۆیەتی لێرەوە سوپاسی هەردوو بەڕێزان کاک حەمەڕەسوڵی کەریمی و خاتوو شلێری حەسەنپوور بکەین کە ئەو ئەرکە پیرۆزەیان بە ئەستۆ گرتوە و خزمەت بە پرسی کورد دەکەن.

لێرەوە پیرۆزبایی یادی دامەزرانی گیاڕەنگ لە ستافی بەڕێز و هەروەها خوێنەرانی ئازیزی دەکەم. بەهیوای بەردەوامی و سەرکەوتن بۆ بەڕێوەبەرانی و وەک هەمیشە پڕ نێوەڕۆکی بۆ ئەم ماڵپەڕە جوانە.

کوێستان بابایی