گیارەنگ !! هۆمەر ئەمینی

گیارەنگ !! هۆمەر ئەمینی

هەرکە ناوی گیارەنگ بەر گۆیم دەکەویت دەگەریمەوە ولات دەگەریمەوە دەشتووکیوی رەنگینی ناوچەی سەردەشت کیۆو لیرەوارەکانی سەردەشتی رەنگین و هیزی قارەمانی گیارەنگ و ئەو قارەمانییەتی کە هیزی شورشگێری و حەماسە خوڵقینەری گیارەنگ خولقاندویتی و بە تامەزرووی و چیژیکی تایبەتی قارەمانیەتی ئەو هیزەم لە رادیو دەنگی کوردستانی ئێران بڵاو دەکردنەوە و هەمیشە تیشکی هیز و توانای شورشگیری ئەو ناوە ئازیز و پیرۆزم بە گیارەنگی واقیحی واتە سەوزایی و گیاو گۆل و سەرسەوزی و سروشتی جوانی ئەو مەڵبەندەی لانکەی‌شێران و شۆرشگێرانی ٤٦.٤٧ و هەستی وڵات پاریزی قارەمانیتی و دڵسوزی دیتەوە بیروو یادم.

گیارەنگ سەوزەو سەمای کیژو لاوانی گیاکۆکەرەوی ئالەکوکوو وکەنگرو کەمندوو هەڵزو و بیزای کوێستانەکانی شونگەو شۆنەواری هەلکەتووانی دلیرانی گیارەنگ. ئەو گیارەنگەی رەنگی سەوزەو سرووشتی جوانی کیوودارستانەکانی بە تیکنیک و تیکۆلوژیای مۆدیری نوی و پیشکەوتو ی تازە وسەردەمیان دەخملینئ وپیشکیشی گەلی شورشگیروقارەمانی کوردی دەکات.  ئیستا کە باسی گیارەنگ دەکەین مەبەست لە هیزیکی دیگیتالی ئلکتروونی دەکەین کە لەئاوریلی سال ٢٠٠٣  واتە ٢٠ سال لەوە پیش  هیزیکی بەتوانای فیکری و روحی  و سیاسی و ئیرادەی پۆلاین دەستی بەوەشانی بەلاوکراوەیکی ئیلکتروونی سیاسی و کومەلاتی هەمەلاینە کردو بە شیلگیری تووندوو توولی  توانی ببیت بە تریبوونی ئازاد ،راست بیژی ،دوونیای روژنامەگەری ئیلکتروونی  عەسری تازەی میدیای کوردی بیت کە بە راشکاویویوە دەتوانم بلیم ئیکیک لە سەرچاوە برواپیکراوەکانی رووداوەگرینگەکانی روژی کورد بۆە کە توانیویتی ببیتە سەرچاوەی  تیروانینەکانی هەلسوو کەوتەسیاسیکانی سیاستی روژی کورد.

دەزانم هاوریانی تیکۆشەرو ماندوونەناسم خاتوو شلیر و حەمەرەسول زور لەخوبردووانە لەماوەی ٢٠ سالی رابردودا بە زەحەماتیکی زوری مالی ، تیکنیکی ، و فیکری ، و هەواگری ،روبەروبۆنەتەوە بەلام هەرگیز لە روداوەکانی کوردستان و ناوچەو بەتایبەت روداوە سیاسیکانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئیران جی نەماون و سەرەرای جی نەمانی ،هەمیشە پیاو توانیویتی بۆچوون و فیکری سیاسی لی هەلینچی.

دەستان خوشبیت هاوریان هەربژین بەتەندرستی

هەمیشە بەردەوامبیت گیارەنگی هەردەم رەنگین

هومەر ئەمینی

١٦/٠٤/٢٠٢٣ ستۆکهۆڵم