بەڕێزان بەڕێوەبەرانی ماڵپەڕی ” گیاڕەنگ” سامڕەند

بەڕێزان بەڕێوەبەرانی ماڵپەڕی ” گیاڕەنگ” سامڕەند

بە بۆنەی بیست ساڵەی دامەزرانی ماڵپەڕی گیاڕەنگ، پیرۆزبایی و دەستخۆشیی خۆم پێش کێشی ئێوەی دڵسۆز دەکەم کە ماوەی ٢٠ ساڵی ڕەبەق بۆ هەڵسووڕانی کاری ئەو ماڵپەڕە حەولتان داوە و شەو و ڕۆژ بۆ ساتێک ئەرکی خزمەت بە کلتور و خەباتی نەتەوەکەتان نەوەستاندوە.

لە تایبەتمەندیەکانی ماڵپەڕی گیاڕەنگ یەکیان ڕەنگاوڕەنگی و پڕنیوەرۆکیی بڵاوکراوەکانێتی کە بە شێوەیەکی دێموکڕاتیانە مەجالی بڵاو بوونەوە و دەربڕینی بیرو ڕای جۆراوجۆری بۆ خەڵک ڕەخساندوە. تایبەتییەکی دیکەی گیاڕەنگ ئەوەیە کە وەک کێوی گیاڕەنگ قایم و قورسە لە مانەوە و بەردەوامیی کارەکەی دا. شان بە شانی خەباتی پێشمەرگە ئەو سایتەش لە مەیدانێیە و بۆتە تریبوونی جووڵانەوەکەمان. بە حەق ناوی گیاڕەنگی لێ دەوەشێتەوە مادام وەک گیاڕەنگ ی سەربەرز مەکۆی پێشمەرگەکانە و هەموو فەسڵان سەوز و زیندوویە لە بەرهەمهێنانێ دا.

لەو پێوەندییە دا بە تایبەت دەستخۆشی لە برای خاوەن بەهرە و شۆڕشگێڕم کاک محەممەد رەسوڵ کەریمی و خوشکی بەڕێزم خاتوو شلێر حەسەن‌پوور دەکەم کە ئەرکی مودیریەت و هەڵسووڕاندنی کاری ماڵپەڕەکەیان لە ئەستۆ بووە، هەڵبەت کارێکی سەهل و هاسان نییە و بە بێ هەبوونی ئیمان و بڕوا بە ڕێبازی نەتەوە و بە بێ هەبوونی هونەری ئیدارە و پێڕاگەیشتن ناکرێ ئەو ماوە دوورو درێژە ئەو مەسئولیەتەت لە ئەستۆ بێ.

ئاواتی سەرکەوتن و بەردەوامی بۆ کاری گیاڕەنگ ی سەربەرز دەخوازم و داوای سەلامەتی بۆ کارگێڕانی سایتەکە دەکەم.

براتان

صلاح‌الدین وهاب‌پور (سامڕەند)

١٥ ی ئاپریلی ٢٠٢٣