گیارەنگی سەر بەرز و خۆراگر. نادر ئەمینی

گیارەنگی سەر بەرز و خۆراگر. نادر ئەمینی

 خۆراگری و تێکۆشانی 20 سالەی تەمەنت هەمبانەی وجودی تۆیە لە نێودڵی هۆگڕان و خوێنەرانت، هەر وەک چوون لانک و گیارەنگ بوونە پشت و پەناو جێگای حەوانەوە و حەشارکەی رۆڵەکانی گەڵ و نیشتمان ، جوانی نێوەکەت و لاپەرە رەنگینەکانت بونە  دوست و ئەوینی نوسەران و خوێنەران و لانەی شێعر و پەخشان و هەوالەکان و ئەویندارانی فێربونی زمانی کوردی.

ئەو هەموو جوانیە و لێهاتوویەی ماڵپەری گیارەنگ بۆ ئۆگرانی، هۆکاری هەوڵ و کاری بێ وچان و تێکۆشانی فەرماندەی مەیدانەکانی شەر و شڵێر خانمی خەمخۆرو دڵسۆزی نیشتمانە، کە مایەی فەخرن بو رۆژنامەگەری کوردی و خوێنەران.

٢٠ سالەی تەمەنت پیرۆز بێت.

تەمەننای بەردەوامی بوونت و گەشاوەیی چرای لاپەرەکانت دەکەین. جێگای شانازین بەرێوەبەرانی گیارەنگ کاک حەمەرەسول و شڵێر خانم.

هەمبانەی بیر و هزرتان و دەست و پەنجەو قەلەمتان هەر ئاوا بەتوانا و رەنگین بێت.

براتان نادر ئەمینی