بۆ بەڕێوەبەرانی ماڵپەڕی گیاڕەنگ. ئەحمەد حوسێنی

بۆ بەڕێوەبەرانی ماڵپەڕی گیاڕەنگ. ئەحمەد حوسێنی

وێڕای سڵاو ماندو نەبونی، تێپەڕ بونی بیست ساڵ لە کار و تێکۆشانی بەرچاوی ماڵپەڕی گیاڕەنگ کە لەو ماوەدا دەیان و سەدان بابەتی هەمە چەشنی تێدا بڵاو کراوەتەوە نەک هەر جێگای دەستخۆشی و پێزانینە بەڵکو شایانی باشترین خەڵاتە بۆ خاتوو شلێڕی ماندوو نەناس و کاک حەمەڕەسوڵی دەستڕەنگین و کۆڵ نەدەرە.

 ٢٠ ساڵ کاری بەردەوام دانانی ئەو هەموو بابەتە هەمە چەشنە پێداچونەوە و ڕێک خستنیان کاری هەمو کەس نیە.

لەو ڕێگەیەوە گەیاندنی زانیاری بەکەڵک لە نوسین و بەرهەمی بیر و ئەندێشەی قەڵەم بەدەست و ڕووناکبیران ، لە وتاری سیاسیەوە بگرە تا بیرەوەری خەباتکاران ، ئاگاداریەکان ، لە قاودانی سیاسەت و جەنایەتەکانی کۆماری سێدارە و زۆر بابەتی دیکە گۆشەیەکن لە گەیاندن و خزمەت بە گەل و نەتەوە و رۆشنبیر کردنی خوێنەران، دەستخۆشی و ماندوو نەبونی و پێزانین ، چەپکێ گوڵ و چەپکێ نێرگز، مەرگتان نەبینم هەرگز.

ئەحمەد حوسێنی

 فینلاند