بەڕێزان کاک حەمەڕەسوڵ کەریمی و شلێر خاتوون. سەلیم حەقیقی

بەڕێزان کاک حەمەڕەسوڵ کەریمی و شلێر خاتوون. سەلیم حەقیقی

وێڕای سڵاو و ماندوونەبوونی

ئێوە وەک بەڕێوەبەرانی “گیاڕەنگ” لە ماوەی بیست ساڵی ڕابردوودا بێوچان کاروچالاکیتان لەپێناو خزمەت بە گەل و نیشتمان، زمان و ئاوەزی کوردی دا کردووە و جێ پەنجەتان لە مێژووی ڕایەڵکەی مەجازی (وێب سایت)ی کوردی دا دیار و بەرچاوە.

ئێستا “گیاڕەنگ” بۆ ئێمەی کورد سێ هێمای هەیە یەکیان ناوچەیەکی کوێستانی و خۆش و بەبژوێنی کوردستان، دووهەم ناوی یەکێک لە بەگوڕترین هێزەکانی سەردەمی خەباتی چەکداری و ئێستاش سایتەکی ناوازەی کوردی کە لە قالبی ڕۆژنامەیەکی ئەلەکترۆنی بۆ ڕەوشەنگەری نەتەوەکەمان و لە پێناو ڕزگاری نیشتمان خەبات دەکا.

بەبۆنەی بیستەمین ساڵ ڕۆژی دامەزراندنی ماڵپەڕی گیاڕەنگ و کاری بەردەوام لەم بەستێنەدا جوانترین پیرۆزبایتان ئاراستە دەکەم و هیوای سەرکەوتنی زیاترتان بۆ بەئاوات دەخوازم.

براتان سەلیم حەقیقی