گیاڕەنگ بەرهەمی ئەزموونێکی دڕێژخایەنی سیاسی و شۆڕشگێریە. محەممەد سولێمانی

گیاڕەنگ بەرهەمی ئەزموونێکی دڕێژخایەنی سیاسی و شۆڕشگێریە. محەممەد سولێمانی

٢٠ ساڵ خەبات و کۆڵنەدانی گیارەنگ، بەرهەمی ئەزموونی خەباتی درێژخایەنی تێکۆشەرانی حیزبی دێمۆکڕاتە لە پێناوی ڕزگاری سیاسی و نەتەوەیی کوردستاندا. بێ دەلیل نیە کە دەڵێین  ماڵپەڕی گیاڕەنگ بۆتە هەوێنی بزووتنەوەیەکی بەرینی سیاسی و ڕۆشنبری و لەکاتی دەست بەکاربوونیەوە تا ئەمڕۆ خزمەتی گەورە و بەرچاوی بە ئاستی وشیاری سیاسی و نەتەوەیی ڕۆڵەکانمان لە کوردستان و ڕۆژهەڵاتی کوردستان کردووە و بۆتە سەنگەرێکی پتە و بەهێز بەرامبەر بەنەیارانی شۆڕشی سیاسی کوردستان.

هاوڕیێ ڕۆژانی سەختی خەباتی شار و شاخ کاک حەمەرەسوڵ کەریمی وێرای دادە شلێر، سەرەڕای  سەرقاڵیان بەژیانی ڕۆژانە و پەروەردەکردنی مناڵەکانیان لە تاراوگەدا، خەمی گەورەکردن و ناساندنی گیاڕەنگیشیان کەوتبوویەوە سەرشان و دەبوو بەجۆرێک ژیانی ڕۆژانەیان ڕێکبخەن کە بتوانن دەرەقەتی هەموولایەک بێن و تەوازوونی کارو ژیان و تێکۆشان پێکەوە ڕێکبخەن.

بێگوومان کارێکی لەوچەشنە بە بێ ئیرادە و مایەدانان لە ژیانی تایبەتی گەلێک دژوار و ئاستەمە و ڕەنگە ئەوە بەهەموو کەس نەکرێت، بەڵام بەهۆی بیروباوەری قووڵ بەڕێبازی سیاسی و نەتەوەیی بزووتنەوەی سیاسی کوردستان، کاک حەمەڕەسوڵ لەوئەرکەشیدا بەسەربەرزیەوە، چۆتە پێشوو و ئەو ماڵپەڕەی جگە لە ناساندنی، بۆتە سەرچاوەی هەواڵ و زانیاری بەکەڵک و سوودبەخش لە سەر ئاستی ڕاگەیاندا و خوێنەری زۆری بەلایخۆیدا هێناوەن.

گیاڕەنگ جگە لە ئەرکە نەتەوەییەکەی خۆی، توانیوویەتی ناسێنەر و هێنانە پێشی کۆمەڵێک خامەڕینگینی بوێر و خاوەن هەڵویستی سیاسی و نیشتیمانی بێ و کاتێک سەیری گیاڕەنگ دەکەی، هەرجارێک چاومان بە کۆمەڵێک نووسەری تازە و شۆڕشگێری وڵاتەکەمان دەکەوێت کە بیروڕای خۆیان سەبارەت بە مەسەلە سیاسی و نەتەوەییەکان دەخەنە بەردید و نەزری خەڵکی کوردستان.

بەرێوەبردن و ئیدامەدانی کارێکی لەوجۆرە بەدڵنیایەوە بە بێ هیلاکی و ماندووبوون و مایەدان لە ژیانی ڕۆژانەی خۆیان بەو سەرەنجامەی ئەمڕۆ نەدەگەیشت و هەربۆیەش بە شیاوی دەستخۆشی و ماندوونەبوونیان دەزانین و دەستی کؤڵنەدان و بوێریان دەگووشین و هیوای بەردەوامی و سەرکەوتن و پێشکەوتنی زیاتریان لە ڕەوتی کارو خەباتی سیاسی ڕۆژانەدا بۆ دەخوازین.

هەموومان بە بوونی کاناڵێکی لەوچەشنەی ڕاگەیاندن دڵخۆش و سەربەرزین.

هەر بەوبۆنەوە پیرۆزبایی لە هاوڕێیانم کاک حەمەرەسوڵ و دادە شلێر دەکەم کە لەومەیدانەی خەباتدا زۆر سەرڕاست و خەمخۆرانە ئەرکی خۆیان بەجێ گەیاندووە و جێگای دەست و پەنجەتان بەتەواوی دیار و بەرچاوە.

 هەربژین بۆ گەل و نیشتیمان

محەممەد سلێمانی