بەرێزان بەرێوەبەرانی ماڵپەری گیارەنگ! سەید ئەحمەد حوسێنی
بەرێزان بەرێوەبەرانی ماڵپەری گیارەنگ! سەید ئەحمەد حوسێنی
گیارەنگ لە بیست ساێی ڕابردوودا درێژەی بە چالاکی خۆی داوە و ئەوەش دەگەرێتەوە بۆ سیفەتی بەردەوامبوون. بەردەووامبوون لەم عەسرەدا لە ناو ئەو هەموو تیکنولۆژی و سەرقالیەدا کارێکی هاسان نیە ئێوە دەرتانخستوە لە نەسلی خۆراگرەکانن .
گیارەنگ پیویستە ئاورێک وەسەر تەمەنی بیست ساڵەی بداتەوە و خویندنەوەیەکی ژیرانە بۆ پەرێز و کاریگەری خۆی بکات. دێنێ لە هەموو بوارەکاندا هەڵسەنگاندنێک بۆ رێباز و کارەکانی بکات و بزانێ تا چ رادەیەک ئامانجەکانی پێکاوە.
مێدیای ئازاد یەکێکە لە ستوونەکانی دێموکراسی و کۆمەڵگای دێموکراتیک. بێ بوونی مێدیای ئازاد و وریا و کارا، ناتواندرێ بریارات و کردەوەکانی دەسەڵات و سازەکانی کۆمەڵگا بخرێتە ژێر چاوەدێری و قەزاوەتی رای گشتی بۆ هەڵویست وەرگرتن. لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون و تیشکخستنە سەر بریاراتی سیاسی و دەرئەنجامەکانی، باسی کەموکوری و گرفتەکان، رووماڵکردنی دیاردەکان و هەڵسوکەوتی رۆژانەی دەورو بەرمان، کە هەمووی ئەوانە لە خزمەت رەوشەنگەری و بلوغی سیاسی و هوشیاریی کۆمەڵایەتی تاکەکان دابێ، ئەرکی ئەخلاقی مێدیا و مێدیاکارە. بێگومان ئەم ئەرکەش بێهەست بەبەرپرسیارەتی کردن و بێلایەن بوون لە گواستنەوەی زانیاری و رووداوەکان ناکرێت.
خاوەن هەڵویست بوون و پشتبەستن بە فاکتا و بەڵگە و بوونی زانیاری پێویست بەشێکن لە ئامرازی رەوشەنگەری. بەگژداچوونەوەی نەریتی دواکەوتوو، خدەی هەلپەرەستانە و کرداری دەستەگەرایانە و تەبلیغی گرووپی نە بۆ بەرژەوەندی تایبەتی و بێهەلوێستی لە ئاست ناعەدالەتی لە کەسایەتی مێدیاکاری ئازاد و بەویژدان دوورە کە هیوادارم گیارەنگ رۆژبەرۆژ زیاتر هەوڵی بۆ بدات.
ماندوو نەبن.
سەید ئەحمەد حوسێنی