لە گیاڕەنگی سەردەشتەوە بۆ گیاڕەنگەکانی هەموو نیشتمان . شەونم هەمزەیی

لە گیاڕەنگی سەردەشتەوە بۆ گیاڕەنگەکانی هەموو نیشتمان . شەونم هەمزەیی

لە گیاڕەنگی سەردەشتەوە بۆ گیاڕەنگەکانی هەموو نیشتمان بە بیست ساڵ بەردەوامی و مانەوەی وەک مەکۆیەکی بەرخۆدان.

بەڕێزتان بە هەوڵ و تێکۆشانی بەردەوامی خۆتان، ڕێگایەکی سەخت و پڕ کەند و لەند و دژوارتان بۆ خزمەتکردن بە کۆکردنەوە و ئارشیوکردنی ڕووداوە مێژووییەکانی بزووتنەوەی کورد، کار و چالاکی و تێکۆشانی حیزبی و هەروەها، وتار و نووسینی نووسەران گرتۆتە بەر و بێوچان لەم پێوەندییەدا ماوەی بیست ساڵە زەحمەتتان کێشاوە.

 بەڕێزتان بەو کارە پڕ بایەخ و بەنرخە ڕێزتان لە زەحمەت و ماندووبوونی ئەو کەسانە گرتووە کە بەپێی توانای خۆیان لە خزمەت جووڵانەوە دان و بە نووسین و تێکۆشانی سیاسی لاپەڕەکانی ئەم مێژووە دەنەخشێنن.

ئەو کارەی بەڕێزتان لە جێی خۆیدا، جێگەی ڕێزەو هیوادارم تەمەنی بە بەرهەمتان درێژ بێ و هیچ ساردی و کۆسپێک نەیەتە سەر ڕێگەتان.

ئێستا ئەگەر بە نۆرەش بێت، کاتی ئەوەیە هەر کام لە ئێمه، بە تایبەتی منیش کە شانازی ئەوەم پێبڕاوە کە بەشێک لە بابەتەکانم لەو سایتە ڕەنگینە بڵاو بکرێتەوە ڕێز لە زەحمەتەکانتان بگرین و بەو چەند دێڕە نووسینە سپاس و دەستخۆشانەی خۆمانتان پێ بڵێین. هەرچەند ئەمن لەو ئاستەدا نیم کە بتوانم حەقی تەواو بە کارە نایاب و بەنرخەکانی ئێوە بدەم، بەڵام ئەرکی سەرشانم بوو کە ئەو سپاس و پێزانینەتان ئاڕاستە بکەم.

دەستخۆش و ماندوو نەبن شلێر خاتوون و کاک حەمەڕەسووڵی هەمیشە زەحمەتکێش.

هیوای سەرکەوتن و بەردەوام لە داهاتوودا!

هاوڕێتان

شەونم هەمزەیی