بۆ یادی بیست ساڵەی دامەزرانی ماڵپەری گیارەنگ. ئاوات حەسەن‌پوور

بۆ یادی بیست ساڵەی دامەزرانی ماڵپەری گیارەنگ. ئاوات حەسەن‌پوور

وێرای پیرۆزبایی ئەم بۆنەیە دەبێ بڵێم لە هەل و مەرجی ئێستا و بە تایبەتی لە دەرەوەی وڵات کەمتر کەسانێک هەن کە وەک خوشکە شلێر و کاک حەمەرەسوڵ ئاوا شێلگیر و ماندوویی نەناسانە سەرەرای گیروگرفتی ژیانی رۆژانە، بەڵام زۆر بەلەخۆبوردویی هەم کاروباری حیزبایەتیان وەک دڵسۆزێک و ئەندامێکی بە تەواو مانا بەجێگەیاندووە و هەم توانیویانە ۲۰ ساڵ بە بێ پسانەوە درێژە بە خزمەتکردنی فەرهەنگ و کولتوری کوردی لە رێگای ماڵپەری گیارەنگ بدەن.

ئەو کەسانەی لە دەرەوەی وڵات دەژین و خاوەنی ژن و منداڵن هەست بە زەحمەت و شەونخونی ئەو دوو خۆشەویستە و منداڵەکانیان دەکەن.

وێرای پیرۆزبایی خۆم بەو بۆنەوە، دەستخۆشی و ماندوونەبوونی لەو دوو خۆشەویستە و منداڵەکانیان و هەروەها ئەو کەسانەی بەهەر شێوەیەک تا ئێرە یارمەتیدەر بوون دەکەم.

هیوادارم ماڵپەری گیارەنگ هەروا بەردەوام بێ و ئێمە و ئەو دوو خۆشەویستە و هەموو ئەوانەی دڵیان بۆ ئازادی وڵات لێدەدا، رۆژێک بتوانین هەواڵی ئازادی و سەربەستی وڵاتمان لە زمان ماڵپەرەکەمان ببیسین و وەشانی ئەو ماڵپەرە لە وڵاتی ئازادکراودا ببینین.

ئاوات حەسەن‌پوور