تەمەن درێژی و بەردەوامی بۆ ماڵپەڕی گیاڕەنگ بە ئاوات دەخوازم. خدر میراوەیی
تەمەن درێژی و بەردەوامی بۆ ماڵپەڕی گیاڕەنگ بە ئاوات دەخوازم. خدر میراوەیی
پێشەکی بەبۆنەی تێپەڕ بوونی ٢٠ ساڵ، کاری بەردەوام و بێ وچانی، ماڵپەڕی گیاڕەنگ، گەرمترین پیڕۆزبایی، لە دامەزرێنەران و نووسەران و بەرێوەبەرانی، گیاڕەنگ دەکەم و ھیوای ساخی و سەلامەتیان بۆ دەخوازم، تەمەن درێژ و بەردەوامیش بۆ ماڵپەڕی گیاڕەنگ بە ئاوات دەخوازم.
گیاڕەنگ لە ماوەی ٢٠ ساڵ کار و تێکۆشانی بێ وچاونی، خۆیدا لەڕاستای، خزمەت کردن بە گەل و وڵات، حیزب ، ئەدەب و ھونەر، کلتووری کوردیدا، بەبێ گومان خزمەتێکی گەورەو بەرچاوی کردوە،
کە بە بۆچوونی من، جێگای سپاس و ستایش کردنە.
بۆیە پێموایە کە دەبێ، زیاتر ئەھمییەتی پێ بدرێت و لە بوارە جۆراوجۆرەکانی ڕۆژدا ، مەتڵەب و مەقالەی بۆ بنووسرێت ، دیارەبۆ ئەو مەبەستەش، بەبێ شک و گومان، گیارەنگ پێویستی بەکەسانی نووسەر و لێزان لە بوارە جۆراوجۆرەکان دەبێت.
بۆیە حەقوایە کە ھەر کامێکمان، بەپێی توانایی، خۆمان، لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا، ھاوکار و یارمەتیدەری گیاڕەنگ بین.
لەکۆتایی ئەو کورتە نووسینەدا، بۆ جارێکی دیکەش، سپاس و پێزانینی خۆم، بۆ گشت نووسەر و بەرێوەبەران و دامەزرێنەرانی، بەتایبەتی دەر دەبڕم.
ھیوای تەمەندرێژی و بەردەوامیش بۆ ماڵپەڕی گیاڕەنگ دەخوازم.
خدر میراوەیی