گیارەنگ هەروا سەربەرزە! محەممەد کەسرایی

گیارەنگ هەروا سەربەرزە! محەممەد کەسرایی

ماڵپەڕی گیارەنگ، ماڵپەڕێک کە لەسەر دوو کۆڵەکەی سەرەکی و پتەو راوەستاوە (خاتوو شلێر و کاک حەمەرەسوڵ) یەک لەو ماڵپەڕانەیە کە لەکاتی دامەزرانی تا ئێستا، بەردەوام و بێ ڕاوەستان، بە نەفەسێکی ڕاستگۆیانە و بێ خۆهەڵواسین بە لایەنەکان و بێ جیاوازی کردن، لە پێناو خزمەتکردن و گەیاندنی هەواڵە راستەکان کاری کردوە و ئوسولەکانی کاری رۆژنامەنوسی و هەواڵگەیاندنی بە باشترین شێوە لەبەرچاو گرتوە و رێزی لە هەموو بیروڕاکان گرتوە.

گیاڕەنگ سەرچاوەی زۆر هەواڵی راست بووە، کۆکەرەوە و بڵاو کەرەوەی هەواڵەکانی ناوچە لەبیر کراوەکان بووە. لە هەموو بوارەکانی هەواڵی، سیاسی، کۆمەڵایەتی و بوارەکانی دیکەی ژیان لە رادەی پێویست ئاکتیو بووە. دەستخۆشی دەڵێم بە بەرێوەبەرانی سەرەکی ماڵپەری گیارەنگ : کاک حەمەرەسوڵ کەریمی و خاتوو شلێر حەسەنپور و هەموو پاڵپشتەکانی ماڵپەر و هەموو هاوکارانی، حەسرەتیش دەخۆم کە نەمتوانیوە کەلێنێکی چوو پڕ بکەمەوە و بچمە ریزی ئەو خۆشەویستانە.

هەر سەلامەت و  بەردەوام و  خامە رەنگین بن.

محەممەد کەسرایی