ماڵپەڕی گیاڕەنگ ٢٠ساڵ خەباتی بێوچان. کاکەبرا ئەلیاسی

ماڵپەڕی گیاڕەنگ ٢٠ساڵ خەباتی بێوچان. کاکەبرا ئەلیاسی

لە ماوەی ئەو ٢٠ ساڵەدا کەم ڕۆژ هەبووە ئەو ماڵپەڕە سەرسەوزە باس و بابەتی ڕۆژ، هەواڵ و دوکویمنتاری تایبەت بە ڕووداوەکانی کوردستان بڵاو نەکاتەوە. ئەرکی سەرەکی بەڕێوەبردنی ئەو ماڵپەڕە لە سەر شانی هاوڕێی پێشمەرگە کاک حەممەڕەسوڵ کەریمی و دادە شلێر حەسەنپوور هاوژینی و پشتیوانیە.

ئەو ماڵپەڕە ڕەنگین و سەنگینە، پێشمەرگە ئاسا لە بەرامبەر نەیارانی کوردستان شێلگیرانە ڕاوەستاوە و ئەوەی لە توانایدا بووە بۆ بە گژدا چوونەوەی ستەم و بێدادی دەرهەق بە نەتەوە و نیشتمانەکەی درێغی نەکردوە. هەر بە هۆی خوشەویستی ئەو ماڵپەڕەوە دەیان نووسەر و ئەدیب و سیاسەتمەداری کورد باس و بابەتەکانی خۆیان بۆ ئەو ماڵپەڕە ناردوە تاکوو سەنگەری هەمیشەیی ئەو ماڵپەڕە لە بابەت و باسی نۆێ بەتاڵ نەبێ.

لەلایەن خۆمەوە ٢٠ ساڵەی دامەزراندنی ئەو ماڵپەڕە ڕەنگینە لە هاوڕێ کاک حەمەڕەسوڵ و هەموو هاوڕێ و هەڤاڵەکانی پیرۆزبایی دەکەم.

سەرفیراز و بەختەوەر بن

کاکەبرا ئەلیاسی