لە بیستەمین ساڵوەگەری ماڵپەری گیاڕەنگ. سیروان حەفیدی
لە بیستەمین ساڵوەگەری ماڵپەری گیاڕەنگ. سیروان حەفیدی
بڵاوکەرەوەی ھەموو دەنگەساز و ناسازەکان، ھەڵگری ھەموو ئێش و ئازار و خۆشی و ناخۆشیەکان، ڕووداو و بیرەوەرییە سیاسی و کولتوری و ڕوناکبیریەکان، بە حەق لە چوارچێوەی یاساو ڕێساکان، و باڕودۆخی سیاسی ئابووری، وەخت و بێوەخت، لە دەرەوەی وەڵات بەشێکی گرینگی ئەرکە بەجێماوەکانی گیاڕەنگی، شەھیدان و تێکۆشەران ، بێ ماندووبوون ، وەک ئەرکێکی نیشتمانی بەجێ ھێناوە.
لەویادە دا وێڕای دەستخۆشی لە زەحمەتەکانی داڕێژەر و بەڕێوەبەری ئەو دەزگایە کاک حەمەڕەسوڵ کەریمی و ھاوڕێ و ھاوکارانی بە تایبەتی ھاوسەری خۆشەویستی شلێر خانم حەسەنپوور کە بە حەق پشتیوان و یاریدەدەرێکی ئەساسی بەڕێوەبردنی ئەو ئەرکە قورس و مێژووییە بووە.
دەستخۆشیان پیدەڵێم، ماندوو نەبن و نموونەیان زۆربێ.
سیروان حەفیدی