گیاڕەنگی نەبەزم ، پێت سەربەرزم. حوسێن حەسەن‌زادە

گیاڕەنگی نەبەزم ، پێت سەربەرزم. حوسێن حەسەن‌زادە

بە بیرم دیئ پێش دەست پێکردنی وەشانی ماڵپەڕی گیاڕەنگ برا و هاوڕئ خۆشەویستم کاک حەمەڕەسووڵ پێوەندی پێوە کردم و ناو و نێشانی ماڵپەری جوان و پڕ بەرهەمی گیاڕەنگی دامی و مزگێنی ئەوەشی پئ دام کە لە داهاتوویەکی نیزیک دا دەست بە وەشانی خۆی دەکات، داوای لێ کردم کە هاوڕێ و هاودەمی گیاڕەنگی خۆشەویست بم، بە دڵ وەرمگرت و ساڵانیکی زۆر لانی کەم ڕۆژی جاریک و چەند جاریک سەرم بەو ژوورە سەر سەوزە دا دەکرد و تا دڵ تێر دەبوو لە بەرهەمی جوانی سیاسی ، ئەدەبی ، شیعر و پەخشان وهەواڵی تازە بەهرەم وەردەگرت ، کردبوومە سەرچاوەی ئاگاداری هەواڵ و زانیاریەکانی خۆم، بئ پێچ و پەنا دەڵێم حەق بیژ و پڕ بەرهەم بوو، لانی کەم ئەمن ئیستفادەی باشم لێ دەکرد.

بەڵام بە داخەوە لەم دواییانەدا بە هۆی سەرقاڵی خۆم و  زۆر بوونی پەیجەکان لە دونیای مەجازی دا سەردانەکانم بۆ ماڵپەڕە ڕەنگێنەکەی گیاڕەنگ هێندیک لە کەمی داوە، بەو حاڵەش هەر کاتیک سەر بە ژوورەکەی دا دەکەم بۆ ماوەیەکی باش بە ناو هەواڵ و بابەتەکانی دا گوزەردەکەم و چیژی تاێبەتیان لێ وەردەگرم.

ئێستا کە بیست ساڵەی ئەو ماڵپەڕە گەش و جوانەیە، تەمەننا دەکەم هەروا گەشاوە و بەردەوام بێ.

دەست خۆشی و ماندوو نەبوونیش لە برای خۆشەویستم کاک حەمەڕەسووڵ و باجی شلێر و هەموو ئەوکەسانەش دەکەم کە لە کاتە پێویستەکاندا یار و هاوکاری بەڕێوەبەرانی ماڵپەری گیاڕەنگ بوون.

دەگەڵ ڕێزم حوسێن حەسەن زادە