بەبۆنەی ۲۰ساڵەی تێکۆشانی ماڵپەڕی گیاڕەنگ. سامان فەقێ نەبی
بەبۆنەی ۲۰ساڵەی تێکۆشانی ماڵپەڕی گیاڕەنگ. سامان فەقێ نەبی
هاوڕێیانی بەڕێوەبەری ماڵپەڕی گیاڕەنگ!
وێڕای سڵاو و ڕێز….
بەبۆنەی ۲۰ساڵەی تێکۆشانی بێوچانی ماڵپەڕی گیاڕەنگ ماندوونەبوونیتان لێدەکەم و هیوای بەردەوامیتان لەو ئەرکە نەتەوەییە بە ئاوات دەخوازم.
بێگومان هیممەتی چیایی ئێوەی بەڕێز لە تاراوگە بۆ گەیاندنی هاواری نەتەوەکەمان جێگای پێزانین و ڕێزگرتنە.
بەو هیوایە کە لە داهاتوویەکی نزیکدا مزگێنی ڕزگاریی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ماڵپەڕی گیاڕەنگ ڕابگەیەندرێ.
ڕێز و حورمەت
برای بچووکتان سامان فەقێنەبی