بیست ساڵ تێکۆشانی ماڵپەری گیارەنگی ھاوسەنگەری پێشمەرگە. هەڤاڵ ئەحمەدی
بیست ساڵ تێکۆشانی ماڵپەری گیارەنگی ھاوسەنگەری پێشمەرگە. هەڤاڵ ئەحمەدی
بۆ زەحمەت و ماندوو بوونەکانی ٢٠ ساڵ تێکۆشانی ماڵپەری گیارەنگی ھاوسەنگەری پێشمەرگە و میوانی رەزا شیرینی ھەموو ئەوانەی دڵیان بۆ ئازادی نیشتمان و تامەزرۆی فێر بوون و زانیاری گشتی و ھەواڵی ھونەری و ئەدەبین ، پڕ بە دڵ سپاسی ھەموو ئازیزانی ئەرک وەخۆگر و نووسەران و رۆژنامەوانانی ماڵپەرەکە و بە تایبەت برای زێدە ئازیز ، فەرماندە کاک حەمەرەسووڵی کەریمی دەکەم و لە دەسپێکی سێھەمین دەیە لە ژیانی پڕ لە بەھەرە و سوودبەخشی گیارەنگی سەرسەوزدا ، ھیوادارم ماڵپەری گیارەنگ وەک ٢٠ ساڵی رابردوو ھەر وا بە گور و تین لە میدان دا سەربەرز و خۆراگر وەک چیای گیارەنگ سەروگەردن بڵیند راوستێ.
بەو ھیوایە ساڵێکی دیکە گیارەنگ وەشانی خۆی لە کوردستانی رۆژھەڵاتەوە بڵاوکاتەوە .
لە گەڵ رێز و حورمەت
ھەڤاڵ ئەحمەدی
خۆێنەرێکی ماڵپەری سەربەرزی گیارەنگ