بۆ گیاڕەنگی سەربەرز و سەرسەوز. لوقمان حوسێنی
بۆ گیاڕەنگی سەربەرز و سەرسەوز. لوقمان حوسێنی
بە بۆنەی ٢٠ ەهەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی ماڵپەری گیارەنگ وێرای سەرکەوتنی هەمیشەیی جوانترین پیرۆزبایی لە بەرێوەبەرانی دەکەم و رێز لە زەحمەت و تێکۆشانی بێ وچانیان دەگرم.
پێویست بە ئاماژەیە کە ماڵپەری گیاڕەنگ پێش دوو دەیە کە دەستی بە وەشانی خۆی کرد ، یەکێک لەو ماڵپەرە دەوڵەمەند و باوەڕ پێکراوانە بوو کە سەرجەمی ئۆگرانی نووسین و خوێندنەوەی بە زمانی شیرینی کوردی لە دەوری خۆی کۆکرد بۆوە.
بابەتی زۆر لە نووسەران و شاعیران و ئۆگرانی ئەدەبی کوردیشم لەو ماڵپەرە دا خوێندۆتەوە و کەڵکی پێویستم لێ وەرگرتووە کە بۆ من زۆر جێگای رێز و تەقدیرە.
لە ڕاستای بەردەوامی و مانەوەی ئەو ماڵپەرە خۆشەویستە دا پشتیوانی خۆم لە بواری ماددی و مەعنەویەوە ڕادەگەیێنم و هیوای باشترینەکانتان بۆ بە ئاوات دەخوازم.
هەر بژی بە سەرفرازی
بە حورمەتەوە
لوقمان حوسێنی