بۆ بەرێوەبەرانی ماڵپەری گیارەنگی پێشمەرگەی شاخ و شار کاک حەمەرەسووڵی کەریمی تێکۆشەر! عەلی بالکی

بۆ بەرێوەبەرانی ماڵپەری گیارەنگی پێشمەرگەی شاخ و شار کاک حەمەرەسووڵی کەریمی تێکۆشەر! عەلی بالکی

دەستخۆشی و پیرۆزبایی لە ماڵپەری گیارەنگ بەبۆنەی ساڵرۆژی ٢٠ ساڵەی خزمەت و کاری بەردەوام لە هەموو بوارەکاندا جێگایی رێز و ئێحترامە کە ماوەی ٢٠ ساڵە خۆبەخشانە و بێ پسانەوە خزمەت دەکەن ماڵپەری گیارەنگیان کردۆتە سەنگەر و ماڵێکی جێگای دەربرینی هەموو بیرو باوەری جیاواز بۆ سەدان نووسەر، شاعیر.

هیوادارم ماڵپەری گیارەنگ وەک هەمیشە لەخزمەت کردنی بەگەل و بە نیشتمان هەر وا شێلگیرانە بەردەوام و زیاتر لە پێشوو و پەلوپۆ بەهاوێژی و بەبێ بە سەنگەری خەبات و بەرخۆدان لە دژی داگیرکەرانی کوردستان  .

لەکۆتاییدا دوبارە جوانترین پیرۆزبایی و دەستخۆشیتان لێدەکەم هەر سەربەرز و سەرکەوتووبی ماڵپەری گیارەنگ

بەحورمەتەوە

براتان عەلی بالکی