پیرۆزبایی و دەستخۆشی بۆ ٢٠ ساڵ خزمەتی گیاڕەنگ. یوسف ڕەحمانی

پیرۆزبایی و دەستخۆشی بۆ ٢٠ ساڵ خزمەتی گیاڕەنگ. یوسف ڕەحمانی

پێشەکی رێز و سڵاوم هەیە بۆ بەرێوەبەرانی ماندوویی نەناسی ئەو ماڵپەرە کە خۆبەخشانە ماوەی ٢٠ ساڵە، بەو پەری لە خۆبردوویی و بەردەوام بە هەواڵ و زانیاری باش و بەکەڵک و بێ پسانەوە خزمەت بە گەل و نیشتمان دەکەن جێگای دەستخۆشی و پێزانینی ئێمەی خوێنەرەی ئەو ماڵپەرەیە، بەڵام ئێمەی خوێنەریش لە ئاست خزمەتی بەرێوەبەرانی کاک (حەمەڕەسووڵ و خۆشکە شڵێر) کەمتر خەم بووین کە نەمان کردووە یارمەتێان ماددی بکەین و ئەڵحەقیش ئەوانیش قەت ئەو داوایەیان لە ئێمەی خوێنەری ئەو ماڵپەرە نەکردووە کە ئەویش دەگەرێتەوە سەر ورە و ئیرادەی بەرزی ئەو خۆشەویستانە کە بەرێوەبەری ئەو ماڵپەرە راست بێژەی گیاڕەنگی سەربەرز و لانکی شۆرشە.

لە کۆتایش دا جارێکی تریش سڵاو و رێزم هەیە بۆ ماندوو نەبووتان و بەردەوامیتان ئاواتمە.